نوکتەی یەکەم ئاوێنە 😜
دەگێڕنەوە زەمانی زوو ئاوێنە زۆر کەم ھەبوە پیاوێک دەچێتە شار بۆ یەکەم جار ئاوێنە ئەبینێت لە خۆشیا یەکسەر ئەیکڕێت،
دەیباتەوە ماڵەوە و لە دۆڵابەکە ھەڵی ئەواسێت و دەرگای دۆڵابەکە دادەخات.ھەموو ڕۆژێک کە دەچێتە بەردەم ئاوێنەکە و سەیری خۆی دەکات دەست دەکات بە گۆرانی وتن.ژنەکەی سەیری دەکات و دەڵێ باشە ئەبێت چی بێت لەم دۆڵابەدا ئەبێت بزانم.
ڕۆژێک پیاوەکە ئەڕوات و ژنەکەش ئەچێتە ژورەکەو دۆڵابەکە ئەشکێنێت ، سەیری ئاوێنەکە ئەکات خۆی ئەبینێت چونکە قەد ئاوێنەی نەدیوە ھاوار دەکات دەڵێت وەی باوکە ڕۆۆۆ سەعە ژنی ھێناوە، بەقیژە قیژ ڕادەکات و ئەچێت بۆ ماڵی باوکی بە دایکی ئەڵێت: دایکە سەعە ژنی ھێناوە و لە دۆڵابەکایا شاردوێتیەوە.
دایکی بە پەلە ڕائەکاتە ژورەکەو دۆڵابەکە دەکاتەوەو خۆی دەبینێت ئەویش ئاوێنەی نەدیوە.
دەڵێ:دەک ڕۆڵە کوێر بیت ئەو ژنە جوانەت ھەیە ئەو پیرێژنە چییە ھێناوتە،
دێنە دەرەوە و دەڵێن با بچین بۆلای پۆلیس شکات بکەین،دەچن بۆلای پۆلیس و پۆلیس دەھێنن و شوێنەکەی پیشان دەدەن ،
دواتر پۆلیس بە توڕەییەوە دێتە دەرەوە و دەڵێت ئەوە ئێوە حەیوانن، دەڵێن بۆ چیبووە!
دەڵێت: ئێستاش ئەڵێن بۆ ئەوە گەر پۆلیسی تری لێیە بۆچی بانگی منتان کردووە.😜😜
بهروار: 17/09/2020
878 جار خوێندراوهتهوه
|