جنێوەکانی سبەی رۆژ


بەنیسبەت سوعبەتەوە مەعلوماتم نییە، بەڵام موتەئەکیدم جنێو زۆر لەژێر دەور و تەئسیری گەشەخانی کچی ئیقیتصادەفەندی و کاک پەیوەندی کوڕی مامۆستای کۆمەڵایەتیدایە.

جاران قورسترین سووکایەتی بە دوژمنەکەت ئەوەبوو پێی بڵێی خوشک لە مەکتەب… کەچی ئێستا ئەگەر پێشی بڵێی خوشک لە کافتریا کاکم بسکەی سمێڵی دێت، بۆچی؟ چونکە بنیادەم (گا) نییە تا عەمری خوا ئەکات ھەر لە پێستێکدا بمێنێتەوە، نەخێر شتەکان دایم لە پێشکەوتندان، ھەر زۆر ئیعتیادییە کوڕ سوراو بکات و ئافرەتیش دووکەڵی نێرگەلە لە لووتییەوە دەرپەڕێنێ بەسەروچاوتدا، ئەوەتا حوجرە بووە بە پۆلی تەکنیک و قاوش تەرفیعی فەرمووە بۆ سویت، گوزەر دەستێک بەخۆیدا دەھێنێت و پێی یێژن مۆڵ، ھەر لەسەر ئەم تاس و حەمامە تاقم ئەگۆڕێ بۆ ستاف و کە ویستیشت خۆت لە دەوام بدزیتەوە ئەڵێی میتینگم ھەیە، جنێۆیش لەسەر عەینی عەرەبانەیە و ساڵ بەساڵ بەبێ کۆنگرە و شتی وا گۆڕانی بەسەردا دێت، شارەزایانی ژێر چوخمەکە پێشبینی دەکەن ئەمانەی خوارەوە ببنە جنێوی سبەی رۆژ:

بڕۆ کوڕی بندیوار، بێ ئایپادی خوێڕی، زیکرەیات حیز، شاحینە عادی، لەو فلیمە ببەم داونلۆدت کرد، داڕزێی یەک سەنگەر، کچی ئامە لووت ئەسڵ، ترسنۆک ئەڵێی سەگی ماڵە مەسئولی، کۆنسێرت چۆڵ، فاشیلی بێ کەپڵ، سپلیت نیو گەنی، خریج، کۆنە تێکۆشەر، سەرشەقامیی ئەسڵ، رووسوور، پاشەکەوت گواوی، حیمایە سز، حەوشە قەنناص، مۆبایل عادی، پاشەڵ پاک.
شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  16/09/2020
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   538
کۆی سه‌ردان:   29261603