ئەوەی باشە ....ئەوەی خراپە


*کازمی ئەوەی باشە دۆستی ئێرانە،ئەوەی خراپە بە ئاگاداریی ئەمریکا
*خەستەخانەی حکومی ئەوەی باشە دەرمانەکەی هەرزانە،ئەوەی خراپە ئەبێ لە عیادە بۆت بنووسن
*فەیسبوک ئەوەی باشە هاوڕێت بۆ پەیدا دەکات،ئەوەی خراپە هەموویان خەیاڵیین
*پارتی ئەوەی باشە دروشمی سەربەخۆیی هەڵگرتووە،ئەوەی خراپە کە بە سوعبەتێتی
*مەسئول ئەوەی باشە کە عەیب و عارەکان باس ئەکات،ئەوەی خراپە بەس هی حیزبەکەی خۆی
*دەمامک ئەوەی باشە لە کۆرۆنا ئەتپارێزێ،ئەوەی خراپە دەم و فڵقت ئەشارێتەوە
*ڕۆژی جومعە ئەوەی باشە مەلا خوتبەی تیا ئەدات،ئەوەی خراپە کە لەوکاتەدا کارەبا نابڕێ
*دیموکراسی ئەوەی باشە کە بڕوای بە هەڵبژاردنە،ئەوەی خراپە کە هەڵبژاردنەکانی فشەن
*پیر ئەوەی باشە کە ئەزموونی زۆری هەیە،ئەوەی خراپە کە تازە پاش چی
*سلێمانی ئەوەی باشە کتێبی زۆری تێدا چاپ ئەکرێ،ئەوەی خراپە کەس نایانخوێنێتەوە
*ڤیاگرا ئەوەی باشە ڕووی پیاوسپی ئەکات،ئەوەی خراپە بە دەرمانی جوانکاریی حساب ناکرێ
*ئاودەستی ماڵی کورد ئەوەی باشە نەعلی لێیە ،ئەوەی خراپە دایم تەڕە

د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
به‌روار:  15/09/2020
643   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   468
کۆی سه‌ردان:   29219129