وەزیرێکی بەنگلادیشی 10594 وێنەی بەیەکجار پۆست کردووە
وەزیرێکی بەنگلادیش زیاتر لە ١٠ هەزار وێنەی خۆی لە یەک پۆستی فەیسبووکدا بڵاوکردووەتەوە، هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، کە ئەوە خویەکی ئەو وەزیرەیە.

‎عوبەیدول قادر وەزیری گواستنەوەی حكومەتی بەنگلادیش، کە پێشتریش لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١دا، وەزیری وەرزش و لاوان و رۆشنبیری بووە، ئێستا تەمەنی ٦٨ ساڵە، بەڵام گرنگییەكی زۆر بە ستایلی پۆشاك و قژ و دەركەوتنەكانی دەدات.

‎ئەم وەزیرە، بە وتەی میدیاکان، خویەكی 'سەیر'ـی هەیە، ئەویش زۆر پۆستكردنی وێنەی خۆیەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكدا، بە جۆرێك زۆربەی رۆژەكان وێنەی خۆی پۆست دەكات، تەنانەت لە پۆستێكیدا بە جارێك ١٠ هەزار و ٥٩٤ وێنەی بڵاوکردووەتەوە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئەم پۆستانەی عوبەیدول قادر کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و کەسێک لە کۆمێنتدا نووسیویەتی، زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاندووە تا توانیویەتی سەیری وێنەکان بکات.
ئێن ئاڕتی
سەیری وێنەکان بکە

به‌روار:  15/09/2020
1211   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   277
کۆی سه‌ردان:   29231690