تورکیا کۆڵبەرێکی کورد دەکوژێ و کۆڵبەرێکی تریش بریندار دەکات
هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک کوژراو کۆڵبەریک بریندار کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کۆڵبەرێک بریندار و کۆڵبەرێک کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجامی تەقە هێزە چەکدارەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەمەدی”کوژراوە و کۆڵبەرێک بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری”بریندار کراوە.

ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماکۆ بوون  باری جگەرەیان پێ بووە.

هەنگاو:

به‌روار:  13/09/2020
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   151
کۆی سه‌ردان:   29286210