سۆراخی (سامان عەبدی) لە دانیمارک ؟
ئاگاداری/ دانیمارک
تکایە هاوکار بن .......
هاوشاریانی خۆشەویستی دەرەوەی وڵات .
دایکو باوکێ دوایی ون بوونی کوڕەکەیان دەسوتێن وەکو باران شەوڕۆژ فرمێسک دەڕێژن.
ئەم کوڕە ناوی( سامان عەبدی) ە وتەمەنی 29 ساڵە و کوردی ڕۆژ هەڵاتە.
وەک پەنابەر ڕووی کردۆتە ووڵاتی دانیمارک و جوابی وەرگرتوە، بەڵام بۆ ماوەی 5ساڵە هیچ دەنگ و باس و سۆراغێکی نییە.
کەس و کاری تکایان لە زانیارتیڤی کردوە، ئەم گاداریە بڵاو بکاتەوە.
تا هەر بەڕێزێک سۆراغی هەواڵی دەزانێت، دەستبەجێ زانیارتیڤی ئاگادار بکاتەوە.
بە گوێرەی قسەی خزم و کەس و کاری ئەم کوڕە دایک و باوکی خەریکە شێت دەبن.
شێرکردنی ئێوەی بەڕێز زیاتر یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی ئەم گەنجە.
لە زانیار تیڤی وەرگیراوە.
بهروار: 18/08/2020
1874 جار خوێندراوهتهوه
|