باشتره یەکێتی دەمی دابخات و سەری شۆڕ بکات، لهبهخشینهوهی تۆمهتی بهعسیبون
ئەم فڕۆکەوانە دەناسنەوە، ئەمە وێنەی تاوانبار (تاریق رەمەزانە)، لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
سەرنج بدەن هاونیشتیمانیانی کوردستان، چەند خولەکێک دوای گرتنی ئەم وێنەیە، ئەم فڕۆکانەی بەعس دێنە ئاسمانی هەڵەبجە و لە خولەکێکدا (5000) مرۆڤی بێتاوانی کورد شەهید دەکەن.
تاریق رەمەزان یەکێکە لە تاوانبارانی بۆردومانکردنی هەڵەبجە، ساڵی (2005) کەوتە دەست ئاسایش، ئێوە بپرسن ئێستا چارەنوسی ئەم تاوانبارە لەکوێیە؟.
یەکێتی زۆر بێشەرمانە و بێباکانە ئازادیکرد و رەوانەی ئەوروپای کرد، ئەوەش وێنەی ماڵئاوایی یەکجارەکییەتی.
ئەی نزار خەزرەجیی جەلاد دەناسنەوە، پاڵەوانی ئەنفالکردنی کورد، لەبری ئەوەی هەمو دنیای لێبکرێت بە چەرمی چۆلەکە، تاوەکو بە سزای خۆی بگات، ئەوەتا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نامەی بەرائەتنامە دەنوسێت بۆ وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ، تاوەکو ئەو جەلادە ئازابکرێت.
سوڵتان هاشمیش، بەهۆی بەشداری سەرەکی لە پرۆسەی ئەنفالدا، سزای لەسێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بۆ دەرچوە، بەڵام تائێستا لەسێدارە نەدراوە، ئێوە بپرسن بۆچی؟
چونکە یەکێتی نیشتیمانی رێگرە لەوەی لەسێدارە بدرێت، سەرباری ئەوە فەزیحەتە نەتەوایەتییانەی تۆماریانکردوە، هاوکات چەندین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیان نەک بەعسیبون و مەلەفیان هەبوە، بەڵکو جاسوس و خەتمایلبون، ئێستاش کوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە.
ئێوە کە تۆمەتی بەعسیبون بۆ خەڵکی دادەتاشن، باشترە دەمتان دابەخەن و سەرتان شۆڕ بکەن.
سبەی
بهروار: 22/04/2014
3112 جار خوێندراوهتهوه
|