پارتی یارى به ئاگر ده‌کات
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK رایگه‌یاند که سیاسه‌ته‌کانى PDK له‌دژى رۆژئاواى کوردستان و هاوکارییه‌کانى ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورک ، هه‌ڵوێستێکى نه‌ته‌وه‌یی نیه و ووتى :" PDK به هه‌ڵکه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قانه یارى به‌ئاگر ده‌کات . ره‌نگه ئه‌مه کۆتایی به PDK بهێنێت ." هاوکات بانگه‌وازى له‌هه‌موو کوردان کرد که خاوه‌ن له ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و رۆژئاواى کوردستان ده‌رکه‌ون .
زاخۆ زاگرۆس ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق و پارچه‌کردنى کوردستان له‌لایه‌ن PDK ى هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند که چه‌ندین سیناریۆ بۆ له‌ناوبردنى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان به سه‌رکێشى تورکیا دروست بوون و PDK له‌و سیناریۆیانه به‌شداره . هاوکات هاوکارى نه‌کردن و برسى کردنى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى کوردستان له باشوور و هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌قى وه‌ک به‌شێکى ئه‌و پیلانانه به‌ناو کرد . زاخۆ زاگرۆس رایگه‌یاند که پیلانه‌کانى PDK له‌دژى رۆژئاواى کوردستان و هاوکاریکردنى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵوێستێکى نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانى نیه و بانگه‌وازى له‌هه‌موو کوردان کرد که خاوه‌ن له ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یی و رۆژئاواى کوردستان ده‌رکه‌ون .
" PDK به‌شدارى پیلانى له‌ناوبردنى رۆژئاواى کوردستان ده‌بێت "
زاخۆ زاگرۆس ئه‌ندامى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى PDK هه‌رله‌سه‌رتاى به‌رپابوونى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند :" دواى ئه‌وه‌ى ناوچه کوردییه‌کان له رۆژئاواى کوردستان که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵى YPG ، له‌وکاته به‌دواوه هه‌تا ئێستا به رێبازى جیاواز PDK دژبه‌رایه‌تى شۆرش ده‌کات و بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م رایگشتى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى گه‌ل ره‌شبکات و له‌ناوببات چه‌ندین رێبازى تاقى کردوونه‌ته‌وه . دواى ئه‌وه‌ى بینى هه‌وڵدانه‌کانى له بوارى گه‌مارۆى سیاسى ، ئابوورى و سیاسه‌ته‌کانیان له‌راگه‌یاندنه‌کانه‌وه بێ ئه‌نجام بوو ، ئه‌م جاره هه‌وڵده‌دات به هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنوورى نێوان باشوور و رۆژئاواى کوردستان ، به‌شدارى پیلانى له‌ناوبردنى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان ببێت . به‌تایبه‌تیش به راگه‌یاندنى هه‌رسێ کانتۆنه‌کانى رۆژئاواى کوردستان گوڕیان به پیلانه‌که‌یان دا ."
زاخۆ زاگرۆس هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى PDK ى به‌و شێوه‌یه خسته‌روو :" ده‌توانم بڵێم هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا ئه‌وه‌یه ؛ یه‌که‌مین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى PDK نه‌یتوانى ئابلوقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر رۆژئاوا فه‌رزبکات ، دووه‌مین ، چونکه ئه‌و پارتانه‌ى سه‌ربه PDK ن ناتوانن له رۆژئاواى کوردستان کاریگه‌ریان هه‌بێت ، سێیه‌مین ، چونکه PDK له له‌مه‌یدانى ناونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌سه‌ڵاتدارى خۆى له‌سه‌ر سیاسه‌تى کوردان له‌ده‌ستده‌دات . چواره‌مین ؛ پێشکه‌وتنى سیسته‌مى نه‌ته‌وه‌ی دێموکراتى وه‌ک له‌ناوبردنى هێلى سیاسى بۆخۆى ده‌بینێت و به‌وشێوه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت ."
" PDK به فه‌رمانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات "
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ده‌وڵه‌تى تورک و PDK و پیلانه چه‌په‌ڵه‌کانیان له‌دژى گه‌لى کورد ، ووتى :" هه‌روه‌ک چۆن باشوورى کوردستان بێ لێپرسینه‌وه و سه‌ربه‌خۆ به‌رێوه‌ده‌بات به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌خوازێت له رۆژئاواى کوردستان به‌و شێوه‌یه بکات . به‌ڵام ئه‌میان هه‌وڵدانێکى چه‌وته و مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر قۆناخه‌که دروست ده‌کات . چونکه وادیاره که PDK به فه‌رمانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و به‌یه‌که‌وه پارێلێل کارده‌که‌ن . هاوپه‌یمانییه‌کى به‌و ره‌نگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تى گه‌لى کورد ناکات . له‌ئه‌نجامدا خزمه‌تى PDK ش ناکات ، چونکه ئه‌مرۆ حکومه‌تى تورک PDK به موخاته‌ب وه‌رده‌گرێت ، ئه‌مه له‌ساییه‌ى تێکۆشانى گه‌لى کورد له‌باکوور و رۆژئاواییه . ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌رى گه‌لى کورد له‌هه‌رسێ پارچه‌کان لاوازببێت له‌ماوه‌ى (24) کاتژمێردا باشوورى کوردستانیش بێ کاریگه‌ر ده‌که‌ن . واتا له‌و رووه‌وه با هیچ که‌سێک خۆى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێ . ده‌ستکه‌وته‌کانى باشوور ئه‌نجامى تێکۆشانى هه‌موو کوردانه و ئه‌گه‌ر گه‌لى کورد مافه‌کانیان له هه‌رسێ پارچه‌کانى تر مسۆگه‌ر بکه‌ن ، ئه‌وکات باشوور ده‌توانێت هه‌بوون و ده‌ستکه‌وته‌کانى خۆى بپارێزێت . به‌ڵام وادیاره ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یان له‌بیرده‌که‌ن و خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن ، سیاسه‌تکردن له‌سه‌ر لاوازى پارچه‌یه‌کى تر چۆن پێشتر هه‌ڵه‌بوو ، ئێستا به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌یه ."
هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق یارى کردنه به‌ئاگر
زاخۆ زاگرۆس ئه‌و سیاسه‌ته‌ى وه‌ک خۆکوشتنى PDK به‌ناو کرد و ووتى :" ئه‌و سیاسه‌ته‌ى PDK په‌یره‌وى ده‌کات وه‌ک سیاسه‌تى خۆ کوشتن ( خۆکوژى) یه . بۆیه به‌و ره‌نگه PDK ناتوانێت بڵێت؛ من پارتییه‌کى کوردستانیم ، ته‌نیا ده‌توانێت ببێته حیزبى چه‌ند شارێک ، ناتوانێت باسى کوردستانى گه‌وره بکات . چونکه ئه‌و به‌ده‌ستى خۆى کوردستان پارچه‌ده‌کات . PDK ناتوانێت له‌دژى په‌یماننامه‌ى لۆزن بوه‌ستێته‌وه ، چونکه ئه‌و سنووره‌ى لۆزان داینابوو ئه‌و ته‌واوى ده‌کات ، قوڵترى ده‌کات و به‌پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت .ناتوانێت باسى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی بکات ، چونکه ئه‌و پره‌نسیپى سه‌ره‌کى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی پێشێل کرد . واتا به‌و سیاسه‌ته‌ى خۆى له کۆمه‌ڵگاى کوردى داده‌بڕێنێت و جارێکى ده‌که‌وێته به‌ره‌ى دژبه‌ره‌وه . چه‌ندین زانیارى و سیناریۆ هه‌ن ده‌ڵێن ؛ هه‌ندێ کۆبوونه‌وه‌ى شاراوه به‌سه‌رکێشى تورکیا بۆ له‌ناوبردنى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان دروست بوونه که PDK ش تیایدا به‌شداره ."
زاخۆ زاگرۆس هه‌ڵکه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ى به یاری کردن به ئاگر به‌ناو کرد و ووتى :" ئێمه هیواخوازین هه‌ڵکه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قانه نیشانه‌ى ئه‌و پیلانه چه‌په‌ڵه نه‌بێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیلانێکى به‌و شێوه‌یه هه‌بێت ، ئه‌مه یاری کردنه به ئاگر و له‌لایه‌ن گه‌لى کورد بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه . ئه‌مه کۆتایی به PDK ده‌هێنێت . چونکه گه‌لى کورد وه‌ک پێشوو رێگا به‌شه‌رى براکوژى و خۆکوژى نادات . هه‌ر هێزێک کارێکى له‌و شێوه‌یه‌بکات له‌لایه‌ن گه‌لى کورد به‌نه‌فره‌ت ده‌کرێت و چانسى هه‌بوونى خۆى له‌ده‌ستده‌دات ."
" چۆن ده‌بێت مرۆڤ له وڵاتى خۆى په‌نابه‌ربێت "
له‌به‌رده‌وامى ووته‌کانیدا زاخۆ زاگرۆس باسى له بارودۆخى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى کوردستان له باشوور کرد که رووبه‌رووى هه‌ڵوێستى نانه‌ته‌وه‌یی کاربه‌ده‌ستانى که‌مپه‌کان ده‌بنه‌وه و ووتى :" ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى په‌نابه‌ران شه‌رمه‌زارییه‌کى مه‌زنه . باشه چۆن ده‌بێت مرۆڤ له وڵاتى خۆى په‌نابه‌ربێت ؟ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌هه‌موویان زیاتر گه‌له‌که‌مان له‌باشوور و پارته‌کانى ئه‌و به‌شه له‌په‌نابه‌رى ژیاون ، به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا کۆچبه‌رانى رۆژئاواى کوردستان له‌هه‌موو پیوان و پاراستنى ناونه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی دوورن و رووبه‌رووى مامه‌ڵه‌یه‌کى چه‌وت ده‌بنه‌وه . رۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وام بۆته شوێنى پاراستن و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له شۆرشى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان ، به‌ماڵ و منداڵه‌وه به‌شدارى ته‌ڤگه‌ره کورستانییه‌کان بوون . له‌سه‌ختترین قۆناخ‌دا بوونه‌ته هاوکارى پێشمه‌رگه‌کانى PDK و له‌باشوور شه‌ڕیان کردووه . پێویست بوو به‌هه‌مان به‌رپرسیار هێزه‌کانى باشوریش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردبان . به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوڵاتیانى رۆژئاواى کوردستان بۆ داگیرکارى سیاسى و ئابوور به‌کارده‌هێنرێن . له‌سه‌ر خاکى خۆیان ( خاکى کوردستان ) برسى و په‌رێشان بون ."
له‌باشوور هه‌موو که‌س تێره ، په‌نابه‌رانى رۆژئاوا برسین !
زاخۆ زاگرۆس دۆخى هه‌ژارى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى کوردستانى وه‌ک بێ به‌ختى PDK به‌ناو کرد و ووتى :" ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى باشوور یه‌ک مانگ موچه‌ى خۆیان پێشکه‌شى ئاواره‌کانى رۆژئاواى کوردستان کردایه ، که‌س له که‌مپه‌کانى رۆژئاوا برسى نه‌ئه‌بوو . ئه‌و دۆخه چه‌نده کێشه‌یه‌کى سیاسییه ئه‌وه‌نده‌ش کێشه‌یه‌کى ئه‌خلاقییه . له‌باشوورى کوردستان شوێن بۆ هه‌موو بیانییه‌کان هه‌یه و هه‌موو که‌س تێره ، به‌لام کوردانى رۆژئاوا برسین . ژنان رووبه‌روى ده‌ستدریژى ده‌بنه‌وه ، له خیوه‌تگاکان دان ، له‌زیندانن . ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تى خه‌نده‌قه‌کانه ، نه‌بوونى سیاسه‌تێکى نه‌ته‌وه‌یی رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌نجامى به‌و ره‌نگه ده‌کاته‌وه ."
زاخۆ زاگرۆس بانگه‌وازى له په‌نابه‌رانى رۆژئاوا کرد که له‌باشوورى کوردستان نیشته‌جێن بگه‌رێنه‌وه ولاته‌که‌یان و به‌شدارى شۆرش و بنیادنانه‌وه‌ى وڵات ببن و ووتى :" پێویسته گه‌له‌که‌مان ئه‌و بێ رێزییه له‌ئاستى خۆیان نه‌بینن و بگه‌رێنه‌وه رۆژئاوا . شوێنى ژیان بۆ ئه‌وان کۆڵانه‌کانى هه‌ولێر و خیوه‌تگاکان نین . ژیانێکى ئازاد له‌رۆژئاواى کوردستان بنیاد ده‌نرێت و شۆرش پێوستى به‌ئێوه‌ییه ."
رێگا به ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌یه‌کى تر نه‌ده‌ن
زاخۆ زاگرۆس له‌کۆتایی ووته‌کانیدا بانگه‌وازى له‌هه‌موو کوردان کرد که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى له‌دژى رۆژئاواى کوردستان ده‌کرێن بێ ده‌نگ نه‌مێنن و به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن . رایگه‌یاند :" هه‌تا ئێستا گه‌له‌که‌مان چه‌ندین پیلانى خائینان و نه‌یارانى پوچه‌ڵکردۆته‌وه . ئیراده‌ى گه‌لى کورد به‌رده‌وام سه‌رکه‌وت . له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه داوا له‌گه‌له‌که‌مان له‌باشوورى کوردستان و به‌شه‌کانى تر و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌که‌م پێوسته به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى که له‌دژى رۆژئاواى کوردستان ده‌کرێت بوه‌ستنه‌وه . به‌دروشمى ( هێرش له‌دژى رۆژئاوا هێرشه له‌دژى ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یی ) ببنه‌یه‌ک و ئێمه رێگا به ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌یه‌کى تر ناده‌ین ."
فورات
به‌روار: 22/04/2014
473 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|