کوردستانی نوێ بەناوی هونەر ڕەسوڵەوە ووتار بڵاو دەکاتەوە
ڕۆژنامه‌نوسێك كه‌پێشتر مامۆستای زانكۆی سلێمانی بووه‌و له‌ئێستادا خوێندكاری دكتۆرایه له‌وڵاتی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بابه‌تێكی له‌دژی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاونه‌كردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و هیچ ئاگاداری نیه.
( هونه‌ر ڕه‌سوڵ ) كه‌پێشتر مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن بووه له‌زانكۆی سلێمانی و له‌ئێستاشدا خوێندكاری دكتۆرایه له‌وڵاتی به‌ریتانیا، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ نه‌وا نێردراوه رایگه‌یاندووه كه‌سێك به هه‌مان ناوی من ( هونه‌ر ره‌سوڵ )ه‌وه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتارێكی سه‌باره‌ت به نه‌وشیروان مستافا بڵاوكردوه‌ته‌وه و چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌ڕێز له‌و بابه‌ته ئاگاداریان كردمه‌وه. به‌و پێیه‌ش كه من زیاد له 15 ساڵه به ناوی خۆمه‌وه كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌كه‌م و ماوه‌یه‌ك مامۆستای به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ و په‌یمانگا بووم و حاڵی حازر خوێندكاری دكتۆرام له هه‌مان بواردا و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیشم له بواری میدیادا هه‌یه، هاوكات په‌یوه‌ندی پته‌وم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌تیش خودی كاك نه‌وشیروان هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی به‌ڕێزیانم كردووه.
له‌به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا هاتووه ئه‌و بابه‌ته دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه و رونكردنه‌وه‌شم بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ناردووه، داوا له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌ش ئه‌كه‌م بۆ له‌مه‌ولا بابه‌ته‌كانی به‌هه‌مان ناوه‌وه بڵاونه‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك بابه‌ت كه په‌یوه‌ندیان به بیر و بۆچوونی سیاسی یان ئایدۆلۆجیه‌وه هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش كه مافی منیش و ئه‌ویش له بڵاوكردنه‌وه‌دا پارێزراو بێت.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
به‌رێزێك به هه‌مان ناوی من (هونه‌ر ره‌سوڵ)ه‌وه له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتارێكی سه‌باره‌ت به كاك نه‌وشیروان مستافا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌ڕێز له‌و بابه‌ته ئاگاداریان كردمه‌وه، به‌و پێیه‌ش كه من زیاد له 15 ساڵه به ناوی خۆمه‌وه كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌كه‌م و ماوه‌ایه‌ك مامۆستای به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ و په‌یمانگا بووم و حاڵی حازر خوێندكاری دكتۆرام له هه‌مان بواردا و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیشم له بواری میدیادا هه‌یه، هاوكات په‌یوه‌ندی پته‌وم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌تیش خودی كاك نه‌وشیروان هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له خزمه‌ت به‌ڕێزیاندا بووم، به‌پێویستم زانی له‌م رونكردنه‌وه‌یه‌دا روونی بكه‌مه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و رونكردنه‌وه‌شم بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامانووسان ناردووه، داوا له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌ش ئه‌كه‌م بۆ له‌مه‌ولا بابه‌ته‌كانی به هه‌مان ناوه‌وه بڵاونه‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك بابه‌ت كه په‌یوه‌ندیان به بیر و بۆچوونی سیاسی یان ئایدۆلۆجیه‌وه هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش كه مافی منیش و ئه‌ویش له بڵاوكردنه‌وه‌دا پارێزراو بێت.
هونه‌ر ره‌سوڵ
برادفۆرد – به‌ریتانیا
نەوا
به‌روار: 22/04/2014
686 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|