شه‌ست پارێزه‌ر له‌سه‌ر ئاری هه‌رسین سکاڵایان تۆماركرد
شه‌ست پارێزه‌ر له‌دادگای شاری سلێمانی داوای یاساییان له‌سه‌ر ئاری هه‌رسين-ی په‌رله‌مانتار تۆماركرد، كه له‌به‌رده‌م لقی چواری شاره‌كه به‌چه‌كی جۆری ئێم فۆره‌وه ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند : سلێمانی بێ خاوه‌نه.
پارێزه‌ر ژینۆ حه‌مه خورشید، له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌خه‌ندان ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌ك شه‌ست پارێزه‌ر كه واژومان له‌سه‌ر داوایه‌ك كردووه، داوامان له داواكاری گشتی كرد كه‌یسی چه‌ك هه‌ڵگرتنی ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بجوڵێنێت‌و رووبه‌روی یاسای بكاته‌وه.
ناوبراو رونیكرده‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م چه‌كێكی هه‌ڵگرتووه كه به‌پێی یاسایه‌ك له‌ساڵی 1993 وه ته‌نها پیاوی سه‌ربازی بۆی هه‌یه ئه‌و جۆره چه‌كه هه‌ڵبگرێتب ۆ كه‌سانی تر قه‌ده‌غه‌یه، دووهه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرشی كردۆته سه‌ر شاری سلێمانی.
شه‌وی 19/20/4/2014 ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، به بیانووی ته‌قه‌كردن له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، چه‌كی (ئێم فۆر)ی هه‌ڵگرت.
پێشتر ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "بۆم هه‌یه وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك چه‌ك هه‌ڵبگرم".
ئاری هه‌رسین وتی: "مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی من، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌رله‌مانه نه‌ك جیهه‌تێكی ئه‌منی".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی روویدا هه‌موو لایه‌نه‌كان ئیدانه‌یان كرد (پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان) كه‌واته تیرۆره و من چه‌كم دژی تیرۆر هه‌ڵگرتووه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له شاری كه‌ركوك خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی چه‌كی هه‌ڵگرت له دژی تیرۆر، منیش له سلێمانی دژی تیرۆر چه‌كم هه‌ڵگرت، بۆیه چه‌ك هه‌ڵگرتن دژی تیرۆر مۆڵه‌تی ناوێ".
ئاری هه‌رسین جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌رله‌مان بۆمان هه‌یه چه‌كێك هه‌ڵبگرین سووك بێت وه‌ك كڵاشینكۆف و ده‌مانچه یاخود ئۆتۆماتیكی بێت وه‌كو ئه‌و ئێم فۆڕه‌ی من هه‌ڵمگرتووه".
ئه‌و چه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی هه‌ڵیگرتبوو "ئێم فۆر" بوو كه چه‌كێكی ئه‌مریكیه و به چه‌كێكی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت له سوپای ئه‌مریكادا و قه‌باره‌ی بچووكه و كێشه‌كه‌ی سوكه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و چه‌كه ئه‌وه‌یه كه موشەک هاوێژه و دووربینی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌وه تاوه‌كو له شه‌ودا كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر بیبینێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش وه‌كو قه‌ناسه به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌و چه‌كه به زۆری له وڵاتانی ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا به‌كار ده‌هێنرێت و ئه‌مریكا دروستی كردووه، كێشی 2.771كیلۆگرامه و درێژییه‌كه‌ی 838 ملیمه و خێرایی فیشه‌كه‌كه‌ی له چركه‌یه‌كدا 841 مه‌تره و له 600 مه‌تردا ئامانجی خۆی ده‌پێكێت.
خەندان
به‌روار: 21/04/2014
827 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|