کادیرێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی وازی هێنا
كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا، كه بۆ ماڵپه‌ڕی NRT ناردووه، رایگه‌یاندووه، "دوای 23 ساڵ كاركردن له ریزی پارتی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ پارتی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات".
به‌شدار حه‌سه‌ن چاوشین، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ده‌ستی له ئه‌ندامێتی پارتی كێشایه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات.
ناوبراو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی NRT ناردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: "دوای خزمه‌تكردنی نزیكه‌ی 23 ساڵم له ریزی پارتی گه‌یشتمه ئه‌نجامی ئه‌و راستییه‌ی خزمه‌تكردن به‌و حزبه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هیچ سوودێك به گه‌ل و نیشتمان ناگه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بۆ شه‌رمه‌زار نه‌بوونم له به‌رامبه‌ر خودا و میله‌ت و مێژوو بۆیه ئیستیقاله‌م كرد و بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كیم دا له ریزی ئه‌و حزبه".
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی حزبه سیاسییه‌كان له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شی هه‌لبژاردندا.
نالیا
بهروار: 21/04/2014
405 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|