په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په چوونه ناو هه‌ده‌په‌وه
هاوسه‌رۆکى HDP ئه‌رتوغلول کۆرکچوو رایگه‌یاند که ده‌رباره‌ى به‌شداربوونى BDP بۆ ناو HDP هه‌ردوولایه‌ن ریکه‌وتوون و له‌ماوه‌یه‌کى زۆر نزیکدا رێکه‌وتنه‌که جێ به‌جێ ده‌کرێت . هاوسه‌رۆکى HDP ده‌ستنیشانى کرد که له‌و پرۆسه‌نوێییه‌دا له‌سه‌ر ئاستى ته‌واوى تورکیا و جیهان سیاسه‌ت ده‌که‌ن و ووتى :" ده‌بینه پارته‌یه‌کى گشتى بۆ ته‌واوى کۆمه‌ڵگاى داهاتووى تورکیا . له‌و باره‌یه‌وه ئێمه گه‌یشتینه خاڵێکى هاوبه‌ش . ئێمه هه‌نگاوێکى مێژووى ده‌هاوێژین ."
ئه‌مرۆ په‌رله‌مانتارانى HDP و BDP ده‌رباره‌ى به‌شداربوونى BDP بۆ ناو HDP له‌ناوه‌ندى گشتى BDP له‌شارى ئامه‌د کۆبوونه‌وه . له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردووجێگرانى فراکسیۆنى BDP له‌په‌رله‌مانى تورکیا ئیدریس بالوکه‌ن و په‌روین بوڵدان ، هاوسه‌رۆکانى HDP ئه‌رتوغلول کۆرکچوو و سه‌باحات تونجه‌ل ، هاوسه‌رۆکى گشتى BDP سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شداربوون . کۆبوونه‌وه‌که به‌شێوه‌یه‌کى داخراو به‌رێوه‌چوو .
هاوسه‌رۆکى گشتى HDP ئه‌رتوغلول کۆرکچوو دواى کۆبوونه‌وه‌که رایگه‌یاند که ئه‌وان له‌په‌رله‌مانى تورکیا فراکسیۆنى HDP داده‌مه‌زرێنن و ووتى :" بابه‌تى به‌شداربوونى BDP بۆ ناو HDP ماوه‌یه‌که گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت و ئێمه هه‌نگاوێکى مێژووى ده‌نێین ، له‌وباره‌یه‌وه گه‌یشتووینه‌ته بڕیارێکى هاوبه‌ش ."
هاوسه‌رۆکى HDP رایگه‌یاند که BDP وه‌ک پێکهاته‌یه‌کى HDP سه‌رله‌نوێ شێوه‌یه‌کى تر ده‌گرێت و ووتى :" ئامانجان ئه‌وه‌یه به‌شێوازێکى نوێ و قۆناخێکى نوێى دامه‌زراندن بکه‌وینه ناو کاره‌وه . فراکسیۆنى HDP ته‌نیا به فراکسیۆنى په‌رله‌مان سنوردارنامێنێت . به‌ڵکو قۆناخێک ده‌ستپێده‌کات که داهاتووى تورکیا ده‌گرێته ناو خۆى . ئێمه ده‌بینه پارتیه‌کى رێشه‌یی ته‌واوى کۆمه‌ڵگا ."
فورات
به‌روار: 19/04/2014
429 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|