عوسمان بانی مارانی هەر گۆڕانەوە و نەگەڕاوەتەوە ناو یەکێتی
عوسمان بانی مارانی هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: ئه‌و هێشتا گۆڕانه و ده‌شڵێت له‌رۆژی 21ی ئه‌یلوله‌وه زانیاری هه‌بووه كه گۆڕان ده‌چێته ده‌سه‌ڵاته‌وه.
عوسمان بانی مارانی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نووسیوێتی: هێزێكی كارا‌و كاریگه‌ر ده‌بین له حكومه‌تی داهاتووی كوردستان بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌له‌كه‌مان ونه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دوو ئیداره‌یی وته‌خشان وپه‌خشان كردنی داهاتی وڵات.
بانی مارانی ره‌تیشیده‌كاته‌وه، كه بووبێت به یه‌كێتـی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پابه‌ند بونی خۆی له‌نێو ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران پشت راست ده‌كاته‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
له په‌یجو ئه‌كاونته‌كانی سه‌ربه‌هه‌وادارو لایه‌نگرانی یه‌كێتیه‌وه بابه‌ت گه‌لیك ده‌نوسرین وبڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه من ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانم جێ هێشتوه وچومه‌ته نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی ده‌گوتریت وده‌نوسرێت سه‌باره‌ت به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌م له‌ریزه‌كانی بزوتنه‌وه دوره له‌راستیه‌وه . ئێمه له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بانگه‌شه‌ی جۆراو جۆرمان په‌یره‌و ده‌كرد یه‌كێك له‌و بانگه‌شانه ((( به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات )) بوو بۆیه من له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢١/٩ زانیاریم هه‌بوه كه ده‌چینه ده‌سه‌ڵات وهێزێكی كارا‌و كاریگه‌ر ده‌بین له حكومه‌تی داهاتووی كوردستان بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌له‌كه‌مان ونه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دوو ئیداره‌یی وته‌خشان وپه‌خشان كردنی داهاتی ووڵات له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی فه‌رمان ره‌واوه .
لێره‌وه پابه‌ند بونی خۆم له‌نێو ه‌یزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران پشت راست ده‌كه‌مه‌وه هه‌میشه هه‌ڵسوراوێكی چالاك ده‌بم له‌پێناو به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌م وبزوتنه‌وه‌كه‌م . سوپاس بۆ سه‌رجه‌م دۆستانم
نەوا
به‌روار: 18/04/2014
938 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|