سمکۆ خورشیدی زیندانی سیاسی كورد له سێداره‌درا
زیندانییه‌كی سیاسی كورد به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی ئێران له زیندانێكی شاری كرماشان له‌سێداره درا.
سمكۆ خورشیدی، گیراوی سیاسی كورد به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
سمكۆ خۆرشیدی خه‌ڵكی شاری بانه‌یه و له 28 ی ئاداری ساڵی 2011 له نزیك شاری تاران ده‌ستگیركرابوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و چالاكوانه كورده راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.
له‌ئێستادا 30 زیندانی سیاسی كورد، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی و لایه‌نگری له حزبه كوردیه‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و هه‌ر كات و ساتێك ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایه به‌سه‌ریاندا له‌ئارادایه.
نەوا
به‌روار: 18/04/2014
459 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|