ده‌بینه‌وه به پڵنگه‌كه‌ی جاران
مه‌لا به‌ختیاری لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌تا دیموكراسی به‌ته‌ندروستی به‌رده‌وام بێ، دنیا به‌جوانی ده‌بینن و به‌پرسیارێتی هه‌موو ئه‌نجامێكی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرن و كۆتری ئاشتین، به‌ڵام كه هه‌ستیان كرد پیلان بۆ نه‌مانی دیموكراسی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بنه‌وه به پڵنگه‌كه‌ی جاران.
مه‌لا به‌ختیاری لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی باوه‌نور باسی له دۆخی ئێستای یه‌كێتی و به‌شداریكردنی ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا كرد.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هه‌تا دیموكراسی به‌ته‌ندروستی به‌رده‌وام بێت، دنیا به‌جوانی ده‌بینن و به‌پرسیارێتی هه‌موو ئه‌نجامێكی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرن و وه‌ك كۆتری ئاشتین، به‌ڵام كه هه‌ستیان كرد پیلان بۆ نه‌مانی دیموكراسی هه‌بێت، ئه‌وه له‌عێراق و كوردستاندا هێڵی سووره بۆ یه‌كێتیی و ده‌بنه‌وه به پڵنگه‌كه‌ی جاران.
نەوا
به‌روار: 18/04/2014
509 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|