چەند كاندیدێكی یەكێتی بوونەتە پارتی
لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتیبوونی چەند ئەندام كۆمیتە‌و مەڵبەندێكی یەكێتی رادەگەیێنێ. ئاماژە بەوەش دەكات، كە چەند كاندیدێكی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق بوونەتە پارتی و دواتر ناوەكانیان ئاشكرا دەكەن. سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شێخ مەحموود سورچی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هاتو‌وەتە ناو ریزەكانی پارتی و بە قسەی خۆشی لەهەمانكاتدا راوێژكاری مام جەلال بووە". مەموزینی ئاماژەی بەوەشكرد، كە جگە لە عارف روشدی، "دوو كارگێڕی مەڵبەند و زیاتر لە 200 ئەندام و كادیر و هەروەها جێگری بەرپرسی كۆمیتەی قەزای تلكێفی یەكێتی هاتوونەتە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان". سەبارەت بەوەی ئەو ئەندامانەی كە بوونەتە پارتی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاشیان تێدایە، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 موسڵی پارتی  گوتی"ئەوانەی كە هاتوون زۆرن و تاوەكوو ئێستا نەمانتوانیوە دەستەبەندییان بكەین،بەڵام كاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانیان تێدایە كە لە چەند رۆژی داهاتوو و پێش هەڵبژاردن ناوەكانیان ئاشكرا دەكرێت". لە سنووری مەڵبەندی موسڵی یەكێتی چەند ئەندامێكی ئەو حیزبە چوونە نێو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە دیارترینیان عارف روشدی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە ‌و هۆكارەكەی بۆ چارەسەرنەكردنی كێشە نێوخۆییەكانی ئەو حیزبە دەگێڕنەوە. جوان ئیحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو جگە لەوەی وەرگرتنی ئەو ئەندامانەی یەكێتی بە "پێشێلكردن"ی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی وەسفكرد، راشگەیاند"رۆیشتنی ئەو كادیرانەی یەكێتی بۆ ناو پارتی یان هیچ كاریگەرییەكی لەسەر یەكێتی نابێت، ئەگەریش كاریگەری هەبێت بە دڵنیاییەوە ئیجابین.
ڕووداو
به‌روار:  17/04/2014
701   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   647
کۆی سه‌ردان:   29251555