باوەژنێ ناوگەڵی کچێکی 3 ساڵان لە کەلار داخ دەکات
باوه‌ژنێك به تۆمه‌تی داخكردنی كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان به كه‌وچكی چێشتخواردن و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی گه‌رمیان، له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه راده‌گیرێت، باوه‌ژنه‌كه ده‌ڵێت ئاوی كوڵاو جه‌سته‌ی كچه‌كه‌ی سووتاندووه و داواكاری گشتیش پێیوایه سووتانه‌كه زیاتر له‌وه ده‌چێت داخكردن بێت به كه‌وچك، نه‌ك ئاوی كوڵاو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: "كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ، له یه‌كێك له دایانگه‌كانی كه‌لار، چه‌ند رۆژێك بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی بچێته‌وه بۆ ماڵی خۆیان، ئه‌مه‌ش گومانی لای به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ئه‌و دایه‌نگایه دروستكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای به‌دواداچوون و وردبوونه‌وه، ده‌ركه‌وتووه جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ئاسه‌واری سووتانێكی زۆری پێوه‌یه، بۆیه داواكاری گشتی گه‌رمیانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، حاكم نزار حه‌سه‌ن، داواكاری گشتی گه‌رمیان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: "دوای هه‌واڵدان و وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و منداڵه‌وه، گومانمان كرد كه له‌لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه، به كه‌وچك داخ كرابێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان وه‌كو داواكاری گشتی له دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر باوه‌ژنی منداڵه‌كه تۆماركرد و به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌و ئافره‌ته راگیراوه، به‌ڵام له ئیفاده‌كانیدا وتوویه‌تی ئاوی كوڵاو سووتاندوویه‌تی و داخی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر به خه‌ندان-ی راگه‌یاند كه باوه‌ژنه‌كه كارمه‌نده له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وتیشی: "باوكی منداڵه‌كه به‌رگری له ژنه‌كه‌ی ده‌كات و وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه به ئاوی كوڵاو جه‌سته‌ی سووتاوه، ئه‌وا حكومه‌ت چۆن ئێستا خۆی كردووه‌ته خاوه‌نی، ده‌بێت هه‌ر خۆی منداڵه‌كه به خاوه‌ن بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه منداڵه‌كه به‌شێكی زۆر له سك و قاچه‌كانی و هه‌ردوو رانی و نزیك كۆئه‌ندامی زاوزێی سووتێنراوه.
هاوكات، حاكم نزار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه سووتانی منداڵه‌كه زیاتر له‌وه ده‌چێت كه به كه‌وچك داخ كرابێت، نه‌ك ئاوی كوڵاو سووتاندبێتی، وتیشی :" ئێستا دۆسێكه له دادگایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت".
خەندان
به‌روار: 17/04/2014
5701 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|