به‌رپرسێكی تری یه‌كێتی چووه‌ ناو پارتی
جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ موسڵ، چووه‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای موسڵه‌وه‌ به‌ سایتی خه‌ندانی راگه‌یاندوه‌: شێخ مه‌حمود سورچی، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 22 ی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جێهێشتووه‌ و چووته‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

وتیشی: "نازانین هۆكاری واز هێنانی ئه‌و كادیرانه‌ چییه‌، دواتر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین".

پێشتریش عارف روشدی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (محێدین مزوری، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی، سالار دۆسكی، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی، عه‌بدلڕه‌حیم زێباری، مه‌ڵبه‌ندی موێڵ، ده‌شتی عه‌بدولعه‌زیز باجلوری، ده‌شتی خوێندكاران، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك) وازیان له‌ یه‌كێتی هێنا و چونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.
نەوا
به‌روار:  16/04/2014
451   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   940
کۆی سه‌ردان:   29264184