شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری وازی له یه‌كێتی هێنا
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی پێشوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی وازی له یه‌كێتی هێنا و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌داته مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند :"له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه به مه‌كته‌بی سیاسی و من په‌یوه‌ندیم به یه‌كێتیه‌وه نه‌ماوه".
پێشتریش شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، ده‌ستی له به‌رپرسایرێتی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی كێشایه‌وه.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری به (NRT) راگه‌یاندوه:" داوای له مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی كردوه هه‌رچی ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی هه‌یه كه هی یه‌كێتییه، لێی وه‌ربگرنه‌وه".
وتیشی:" جارێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م په‌سه‌ند نه‌كراوه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنێ، عارف روشدی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك كارگێڕ و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی وازیان له حیزبه‌كه‌یان هێنا و چونه ریزه‌كانی پارتییه‌وه.
له لێدوانێكیشدا دو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یانی به هۆكاری "توانه‌وه‌ی" یه‌كێتی داناوه.
سبەی
به‌روار: 15/04/2014
812 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|