کوردی باشوور هەن لە ڕۆژئاوا خۆیان دەتەقێننەوە
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده رایگه‌یاند ده‌بێت هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا بوه‌ستێنرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌شێك له‌وانه‌ی له رۆژئاوا خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه له‌هه‌رێمه‌وه هاتوون.
موسلیم له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (چهترپرێس) كه له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵیدا سازكراوه رایگه‌یاند: لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قه كارێكی چه‌وته، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه، پارتی ئاڵای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه هه‌ڵداوه، ئاڵای خۆی له‌سه‌ر سێماڵكا هه‌ڵداوه، واتا ده‌یه‌وێت بڵێ من ئه‌و شته ئه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه هه‌نگاوێكی چه‌وته و ده‌بێت به‌رده‌وام نه‌بێت.
موسلیم له وه‌ڵامی رونكردنه‌وه‌كه‌ی پارتی كه تێیدا په‌یه‌ده‌ی به (پیاده‌كردنی پیلانی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)تۆمه‌تباركردبوو رایگه‌یاندووه: ئه‌و قسه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، با بڕۆن ته‌ماشا بكه‌ن، به‌شێك له‌وانه‌ی له تربه‌سپی و له قامیشلۆ و ناوچه‌كانی تر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه و هێرش ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون. به‌ڵام كاتێك په‌یه‌ده تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، با ته‌نها یه‌ك تاوانی په‌یه‌ده بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌و كاته ئێمه‌ش ده‌ڵێین راسته یان نا.
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده له‌باره‌ی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه‌وه زیاتر دواو وتی: ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ركێشی ئه‌وه ده‌كات پارتییه، ده‌یه‌وێت به ناوی هه‌موو حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، ته‌نیا پارتییه نه‌ك هێزه‌كانی دیكه، چونكه تا ئێستا چه‌ندین جار لایه‌نه‌كانی دیكه لێدوانیان داوه و وتویانه ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه نییه.
نەوا
بهروار: 15/04/2014
474 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|