ئه نفال .... شعری خدرزوحاك


چواردیوارو
که له بچه یه ك
ده رپێ یه کی سوور بوو به خوێن
به هه زاران که لله   سه رو
په نجه و ده ستی قرتێنراو
گووندی ڕووخاو
شاری کاول
مناره و..منبه ری مزگه وتی چۆڵ
زه نگی بێ ده نگی کڵێسا
په ڕی بێ ووشه ی !
ئینجیل ... قورئان
ناویان لێنان ؟ ووڵاتی کورد
یان کوردستان ؟
له چوارده وری ئه م ووڵاته
کۆمه ڵ...... کۆمه ڵ
عه مام له سه ر
عه بابه شان
ده ستێ شمشێر
ده سته که ی تر
بڵێشه و ئاگری جه هه نه م
به ره و غه زای ئه نفال ئه چوون ....!
ئه م غه زایه
به در نه بوو
ئوحود نه بوو
غه زای بانگی ئیسلام بوون و
ئه نفالی گه لی کورد بوو
په ڕی قورئان هه ڵدرانه وه
ئه و ووشانه ی ئاسه واریان هه رنه مابوو...
جارێکی تر نوسرانه وه
له ناو هه موو دێڕه کاندا
ئه م دێره یان بۆم غه زایه کرده نیشان
کافره ئیسلامه کان
ئیسلامه کافره کان
له ووڵاتی باپیره دا ...ئه نفال کران
کۆمه ڵ ......کۆمه ڵ
عه مام له سه ر
عه بابه شان
شمشێری تیژی غه زایان
به خوێناوی له ده ست دابوو
ڕیزبه ستووبوون به ره و دیوان
بۆ دیداری خوائه چوون
وه رن مه ڕۆن
بۆ کوێ ئه چن ؟؟؟؟؟؟؟
په ڕی سوتاوی قورئان و
مناره ی مزگه وته کان
وێنه ی عیسی و ئینجیله کان
ئه و دێرانه ی له غه زادا خوێنرانه وه
ئه و ووشانه ی
له ژێر پێ ی جه ندرمه دا توانه وه
به دیاری بۆ خوابه رن
هه رئه م ڕۆژه ش ئیمامه کان
ڕیز به ستووبوون
له به رده م خوا
خوائه مه ی دی
دای به سه ر خۆی
گریا
خواگریا
به کوڵ گریا
به گوڕ گریا
به سه ر هه موو ووشه کانا
به سه ر هه موو لاشه کانا
سه رئه نجام
له قوژبنێ تاریك تاریك
وه کو ڕوویان
ته ر مه کانیان به کۆمه ڵ ناشت
له و ڕۆژه وه هه تائێستا
هه موو شتێ هه ربێ ده نگه
له بری کێل
له سه ر هه موو گۆڕستانێ
به سه ر سه ری مردووه کان
په ڕی سووتاوی قورئان و
زه نگی شکاوی مه سیح
کانه نیشان 
به‌روار:  15/04/2014
735   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   404
کۆی سه‌ردان:   29249013