عارف ڕوشدی وازی لە یەکێتی هێنا
عارف روشدی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كانی له‌نێو یه‌كێتی و ئه‌ندامێتی خۆی له‌و حزبه راگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ عارف روشدی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كانی له‌نێو یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌و ئۆتۆمبێل و سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه وه‌ریگرتووه، گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه بۆ یه‌كێتی.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ناوبراو په‌یوه‌ندی بكات به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر نه‌وا چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به عارف روشدیهوهكرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه.
نەوا
بهروار: 14/04/2014
580 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|