له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان دژایه‌تى خەندەقی ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا
له رۆژى یه‌که‌مى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان و تا هه‌ڵکه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قه PDKبه بیانوى ناره‌وا دژایه‌تى رۆژئاواى کوردستان ده‌کات . ئه‌مه ووته‌ى زۆربه‌ى خۆپیشانده‌رانى ئه‌مرۆى به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان بوو .
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ى نیسان به‌به‌شدارى سه‌دان هاوڵاتى شارى هه‌ولێر گردبوونه‌ویه‌کى جه‌ماوه‌رى به دروشمى (خه‌نده‌ق لێدان بوه‌ستێنن ، برایه‌تیمان مه‌شێوێنن ) له‌به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان ده‌ستى پێ‌کرد .
بۆ شه‌رمه‌زارکردنى هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان ــ ئێراق PDK به‌رامبه‌ر به رۆژئاواى کوردستان و هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق له‌نێوان باشوورى کوردستان و رۆژئاوا ، به ئاماده‌بوونى چه‌ندین پارت و لایه‌نى سیاسى و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و که‌سایه‌تى سیاسى گردبوونه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مانى باشوور له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو .
له سه‌ره‌تادا به‌یاننامه‌ى گردبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند نوێنه‌رێکه‌وه ویستیان پێشکه‌شى په‌رله‌مان بکه‌ن، به‌ڵام به بیانوى ئه‌مرۆ پشوى فه‌رمی یه به‌یاننامه‌که‌یان لێ وه‌رنه‌گیرا. له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه:" له‌م نێوه‌نده‌دا جیا له هه‌موو پارت و رێکخراو و گروپێک (پارتى دیموکراتى کوردستان) له رۆژى یه‌که‌مى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان و تا هه‌ڵکه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قه هه‌ر رۆژێک به بیانوى ناره‌وا دژایه‌تى رۆژئاواى کوردستان ده‌کات ."
هاوکات له‌و به‌یاننامه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو :" پێویسته پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌ست له هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق و سنور داخستن هه‌ڵگرێت و هه‌ڵوێستی نیشتیمانى نیشانى گه‌لى کوردستان بدات."
لایه‌نه به‌شداربوه‌کانى گردبونه‌وه‌که:
پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان
بزوتنه‌وه‌ى گۆران
حزبى ئاینده‌ى کوردستان
حزبى شیوعى کوردستان
پارتى کۆمارى کوردستان
بزوتنه‌وه‌ى رابوون
رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان
گه‌نجانى وڵاتپارێزى کوردستان
په‌رله‌مانتارى عێراق محمد کنیانى و چه‌ند کاندیدێکى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌سه‌ر لیسته جیاوازه‌کان به‌شدار بوون .
فورات
به‌روار: 14/04/2014
472 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|