ڤیاگرا بە ئایسکرێم

کۆمپانیایەکی بەریتانی بەمەبەستی چالاککردنی توانای سێکسی پیاوان، بڕیاریدا بە بەرهەمهێنانی ئایسکرێم بە ڤیاگرا بۆ هاوڵاتیان.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەو کۆمپانیا بەریتانیە لەسەر داوای کەسایەتییەکی دیاری جیهانی بڕیاریداوە بە بەرهەمهێنانی ئایسکرێم بە ڤیگرا، کە داوای لێکردبون بە بەرهەمهێنانی ڤیگرا لە نێو ئایسکرێم-دا بۆ چالاککردنی توانای سێکسی.
ئەو ئایسکرێمە بڕی (25) میلیگرام ڤیاگرای تێدایە و بەوتەی بەرهەمهێنەری گیراوەی ئاسیکرێم بە ڤیگرا-ش ، ئەو کەسەی داوایکردوە لەسەر ئەو شێوازە ئایسکرێم بەرهەمبهێنن، کەسایەتییەکی دیاری جیهانییە بەڵام ناتوانێت ناوەکەی ئاشکرا بکات.
چاری هاری فرانسیس، کە بەرهەمهێنەری ئەو گیراوەیەیە، ئەوەشی خستەڕو، دروستکردنی ئەو گیراوەیە چەند رۆژێکی خایاندوە.
ناوبراو لەماوەی رابردوشدا توانی جۆرە ئایسکرێمێک بەرهەمبهێنێت کە لە تاریکیدا دەدرەوشایەوە.
سبەی
به‌روار:  13/04/2014
946   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   499
کۆی سه‌ردان:   29261332