شانازی بە نامەکەی نەوشیروان مستەفاوە دەکەم
شاعیر و نوسەری كورد لەتیف هەڵمەت ڕەتیدەكاتەوە ئەو شیعرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بەناوی ئەوەوە و لە دژی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكخەرەكەی بڵاو بۆتەوە هی ئەوبێت، دەشڵێت: شانازی بەنامەیەكەوە دەكات كە لە ساڵی 1983 نەوشیروان مستەفا بۆی ناردووە و تائێستا ئەو نامەیەی پاراستووە.
لەتیف هەڵمەت لە ڕونكردنەوەیەكدا، ڕایگەیاندووە "چەند رۆژێكە لە زۆرێك لە پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەسیبوكدا شیعرێك بڵاوكراوەتەوە بەناوی منەوە لێرەوە رایدەگەیەنم ئەوە شیعری من نیەو لە ئینتەرنێت و شتی وا نازانم، هەتا شیعری لەم چەشنە بڵاوبكەمەوە."
لەتیف هەڵمەت ڕاشیگەیاندووە "بەشانازییەوە یەكێك بومە لە شاعیرە بێلایەن و ئازادەكان و تەناتەن لەشەڕی ناوخۆیی ساڵی 1996 بەپێچەوانەی زۆرێك لە شاعیرەكانی ئەو سەردەمە بێدەنگ بومە و شیعرم نەنوسیوە و بێلایەنیم هەڵبژاردوە،ئەوەی كراوە ئەوە دوژمنایەتییە بەرانبەری من دەكرێت و ئەوەیشی ئەو كارەی كردوە نەخۆشی دەرونی هەیە و نازانم ئەوەی ئەم كارەی كردوە كێیە و سەر بەچ لایەنێكە، من نە هەڵپەی پەرلەمان و نەهەڵپەی ئەنجومەنی پارێزگام كردوە، ئیتر بۆچی ئەم كارە بكەم و شیعر دژی لایەنێك بنوسم".
ئەو شاعیرە لە كۆتایی ڕونكردنەوەكەشدا لەبارەی ڕێكخەری گشتی گۆڕانەوە كەلەو شیعرەا هێرشی كراوەتە سەر ئاماژەی بەوە داوە "شانازی بەوەوە دەكەم هەتا تا ئێستا نامەیەكی ساڵی 1983ی نەوشیروان مستەفام لای خۆم پاراستوە و لە پێشانگایەكی نامەدا بڵاومكردوەتەوە و هەڵمواسیوە".
نەوا
نەوا
بهروار: 13/04/2014
794 جار خوێندراوهتهوه
|