مێژوو بخوێننەوە ‼


{مێژوبۆ مرۆڤ، وەکو خوێ یە بۆ چیشت ...
مرۆڤ بێ مێژو ناتەواویە ، چیشت بێ خوێ ، بێ تامە..}


ئەمڕۆ لە لوبنان دادگا لە کەیسی ترۆری رەفیق حەریری دوا ىریاری خۆی خوێندەوە تیای دا چوار کەس لە ئەندامانی حیزبوڵای بە فەرمی تاوانبار کرا..

تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت ڕوی دا چەند بارتەقا بەهێز ترو فراوان تر بو لەوەی پێشوترڕەفیق حەریری و هاوەڵەکانی تیا یدا پێ لەبەین چون .

لەوە دەچێت ئەوە وانەیەک بێت بڵێت بەدوای سەرەداوی کوشتنی ناحەزێکمان مەگەڕێن ، ئیستاکە لە توانامان دایە بەیروتی پایتەختی حەریری لەناو بەرین ..

دیارە مێژوی( حەسەن سەباح) گیانی سەردەمیانەی کراوەتەوە بەبەردا ، خەونەکانی ئەو کراون بەڕاستی ، ئێران ئێستا چوار پایتەختی عەرەبی عێراق و سوریاو لوبنان و یەمەنی لەبن ڕکێفدایە ، سەرەتایەکی لە لوبنانەوە دەستی پێکرد بو..

هەمان ئەو شوێن و جوگرافییەن کە لە نزیکەی هەزار ساڵ لەمەوپێش حەسەن سەباح لە قەڵای ئەلەموت وشاری (رەی) ئێرانیەوە تا سەر ڕۆخەکانی دەریایی سپی بنکەی خۆی چاندبو بەموریدەمەست و خەون بینەکانی خۆی لە پەیڕەوانی ئاینزای شیعەو غولاتەکانی ...

پێشتر لەوەش دەوڵەتی فاتیمی لە باکوری ئەفریقا سازدابو .

هەروەها ( قەرمەتی)ەکانیشی لەبەحرەین کردبوە حوکمدارێک کە بتوانن کەعبە و روگەی ئیسلامی فەرهود کەن ..

بەجۆرێک کێ ناحەزیان بوایە بەیەکێک لەو خۆ بەخش و فیداییە چێنداروانەی شانە نوستوەکانی ئەو بنکەو شارانە لەناوی دەبرد..

دو جار لە شوێنی حەوانەوەو ناو خێمەکەی دا دەستیان گەیشت بە سەلاحەدینی ئەیوبی ، ئەوەش لە تۆڵەی ڕوخاندنی دەولەتی فاتمی شیعە مەزەب دا بو ..

ئەمەی ئێستا دەیبینین درێژەی ئەو مێژوەیە بەبێ پچران و کوێربونەوە ..

مێژو لای ئێران وەهایە ، هەرگیز داخی ڕوخاندنی دەولەتی ساسانی لە بیر ناچێتەوە ..!

هەرلەسەرەتاوە بەخەنجەرێکی شاراوەی قەدی ئاشەوانێکی عەجەمی وەکو (ئەبو لوئلوئ)ەوە تۆڵەی لەدامەزرێنەری دەوڵەتی عەرەبی ، عومەر خەتابی روخێنەری دەوڵەتی ئێرانی سەندەوە ..

دواتر دەوڵەتخوازی ئێرانی تێگەیشت بە تێزی بیرو باوەڕی ئاینی (مانی مەزدایی) دەرەقەت و دەروەسی بیرو باوەڕی ئاینە تازە عەرەبیەکە نایەت ، کەوتە کنە کردن لە فێربون تێگەیەشتنی زمانی عەرەبی ، لەخۆیان لێزان تروشارەزایانە تر چونە بنج و بناوانی بەجۆرێک هەردو دامەزرێنەرەکەی ڕێزمانەکە ( سیبەوەیهی) و (ئەحمەدی فەراهیدی) هەردوکیان لە عەجەمن لەزمانەکەوە چونە بنج بناوانی قورئان و گوتەکانی موحمەدی عەرەبی .

لەبن تەقەڵی دینی ئسلامەوە کەوتنە کنەو لەت پەت کردن و هەڵوەشاندنی ، بەجۆرێک خزانە نێو پێچاوپێچی مێژوی دەسەڵاتی عەرەبە قورەیشیەکان و لە بنکێ ململانێی خێڵەکەیانەوە کەوتنە کنە کردن و تیگەیشتن لە دردۆنگی وململانێی کۆنینەی نێوان هاشمی و ئەمەویەکان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلامو سەردەمی جاهیلی و لەویوە فرسەتیان لەو ناکۆکیە هێنا..
بەتایبەت دوای دوبارە هەڵدانەوەی لە سەردەمی خەلیفەی سێهەمی ڕاشیدین کوژرانی خەلیفە عوسمانی عەفانی ئومەوی لە نزیک عەلی ئەبو تالیبی هاشمی دا، بەتوندتر لە وەش ، دوای خەلافەتی عەلی نەمانی سەردەمەی راشیدین بەنە بە پشتاو پشتی خەلافەت لای بەنو ئەومەییەکان ، لە کارەساتی کەربەلادا کە نزیک بەتاق بڕ کردن سەران و نیڕینەکانی بەرەی ئەبو تالیبی بەرەی عەبدولە متەلیب و بنەماڵەی هاشمی بون ...

لەویوە وردە بەوردە هێنایان تاکۆتایی بە لەناو بردنی دەسەڵاتی ئەمەوی لەسەردەستی عەجەمێکی خۆراسانی وەکو ئەبو موسلیم و لێ گەڕان لە بەرەی تری هاشمی یەکەنا تێر بکرێن بەدەسەڵات و بەرەی مامە عەباسی معمەد کرانە سەر تەخت دەوڵەتی عەباسی دەرگای داخراوی ئەمەویەکانی لەسە ر عەجەم تیا کرایەوە و بوە دەولەتی نیمچە تێکەڵی عەرەبی و عەجەمی ...

لەو نێوانەدا ئاینزای شیعەو شوێنکەتوانی عەلی ئەبو تالیبیان وەکو باوەرو عەقیدە گەشاندەوە...
ئیتر بنچینەی لێدانی بنەمای دەوڵەتی ئەمەوی خالیسە عەرەبی لێی دراو گۆڕا بەدەولەتی عەباسی کراوەتر بەسەر نەتەوەی تردا ، بەدوای گومان چاندن لە یەک پارچەیی دین و دەسەڵاتە عەرەبیەکە ..

لەناو ئەو مێژوە دا دەوڵەتی فاتمی شیعەو دەولەتی قەرمەتی بەحرەینی غولات و شوێنکەوتوانی حەسەن سەباح و زەیدیەشیعەکانی یەمەن جێگری خۆیان دەکەن دەبنە جێخۆشکەری لەبار بۆ پەیدابون فراوان بونی دەولەتی سەفەوی شیعە مەزهەب و زیندو کردنەوەی دەسەلاتی عەجەمی و ئێرانی لەدەست چو تادەگاتەوە بەئێستا ..
فارسەکان دەتوانن بەمێژوی ئەو کارانەیان بڵێن ئەو ڕۆژانەی ئەمرۆیان دروست کرد ..



حەمەسەعی باپیر
٤/٨/٢٠٢٠ستۆکهۆڵم
به‌روار:  06/08/2020
917   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   164
کۆی سه‌ردان:   29237354