کوڕە هەر باشیشین😎


* ئەڵمانیەک بهێنە کوردستان و سەعات دووی نیوەڕۆ چوار جار بە ماسیحەیەکەوە بینێرە بۆ جۆزە هەڵدانەوە، جا بزانە شێخ و دەروێشی ئەمێنێت؟!

* فەرەنسیەک بهێنە ئێرە و سەعات سێی شەو لە شیرینی خەوا، کارەبای ڕەئیسی لێ بکوژێنەرەوە، با بروات موجەمیدە و سەلاجە بکوژێنتەوە و بیکاتە مۆلیدە، جا بزانە بۆ بەیانیەکەی ناکەوێتە بازاڕ و دەست ناکات بە بەرد وەشاندن؟!

* هۆڵەندیەک بهێنە، دوو ژەم بەسەر یەکەوە یاپراخی گەلا مێوی پێ بدە و رۆژی دواتریش دیسان بۆی گەرم بکەرەوە، جا بزانە خوێن بەرچاوی ناگرێت و وەک جەنگیزخان دەست ناکات بە شمشێر وەشاندن؟!

* سویسرییەک بهێنە و بیکە بە موچەخۆری حکومەت و چوار مانگ جارێ نیو موچەی بدەرێ، جا بزانە توشی کەئابە و نەخۆشی نەفسی نابێت و ناتکات بە شەبەکەی پیاز ئەوەندە فیشەکت پێوە بنێ؟!

* یابانیەک بهێنە و هاوینان فەرشی ماڵەوەی پێ هەڵگرە و پوشی موبەریدەی پێ بگۆڕە، زستانان بەو سەرماو سۆڵا بەدیار بەرمیلێکی ژەنگاویەوە لەسەرەی نەوتا بیوەستێنە، جا بزانە
ناڕوات لەو ڕەقەی سوریایە خۆی بتەقێنێتەوە؟!

* روسیەک بهێنە بەم گەرمای هاوینا کەواو پانتۆڵێکی لەبەر بکە و مشکی و جامانەیەکی بکەرە سەر، لە چایخانەیەک داینیشێنە و دوو چای تاڵی بدەرێ، جا بزانە وەک ئەبو طالب مێشکی قوڵپ نادات؟!

* کەنەدیەک بەرە بۆ کەڵەک بۆ چارەسەر، با مەلا علی کەڵەک چوار تەختە بکێشێت بە بنی پێیدا و دوو چەپۆک بکێشێ بە سەریدا،جا بزانە نابێتە ئێستری چەمووش و دەس ناکا بە جووتە هاویشتن؟!

* نەرویژیەک بهێنە هەڵەبجە و با دوو ماتۆری هۆندای گەڕی ئێرانی، گیڤە بکات بەلای گوێیدا،
جا بزانە کەللـەی سەری وەک شوتی شارەزوور شەق نابات.
وەرگیراوە
به‌روار:  06/08/2020
2003   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29260046