ئەم ساختە چیە بناسن ‼

ڕوونکردنەوە لە باوکی چاوشین

برادەران و هاوڕێیانی ئەڵمانیا، ئەو نائینسان و نا ڕەسەن و بێویژدانەی لەخوارەوە وێنەکەیم داناوە ناوی (هەندرێن) ە لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە شاری نۆرمبێرگ دەژی. ئەو بێویژدانە بووە (یەکێک )لەوهۆکارانەی کە نەمتووانی کاکە محمد زوو بگەینمە ئەڵمانیا. ئەو درۆزن و دزو فێڵبازە هەر دوای ئەوەی بەرنامەکەی ڕووداوی بینی پەیوەندی بەڕووداو کردوو گووتی حەزدەکەم من هاوکاری ئەو خێزانە بکەم و منداڵەکە بهێنمە ئەڵمانیاو تەواوی خەرجی ڕێگاو نەخۆشخانەش لەسەر من. پەیوەندی پێوەکردم و منیش زۆر دڵخۆش بووم و کۆپی پاسپۆرتەکان و ڕاپۆرتی پزیشکیم بۆنارد. دوای دوو ڕۆژ گووتی نەخۆشخانەیەک قەبوڵی کردوون و موافەقەی ڤیزام وەرگرتووە تەنها تەیارەی تایبەت ماوە ئامادەی بکەم. پێنج شەممە بوو گووتی بەدڵنیایی ڕۆژی دووشەمە ئێوە لێرەن. محمد زۆر دڵی خۆش بوو و گەشایەوە. پاشان گووتی ئێوە تەنها 2300 یوڕۆم بۆ تەحویل کەن بۆ حجزی تەیارەکە. من گومانم لادرووست بوو بەڵام لە خۆشی ئەوەی کە بەوخێراییە ئیشەکانی کردووە گوێم پێنەدا و پارەکەم بۆ تەحویل کرد. هەر کە پارەکەی وەرگرت ئیدی تەلەفۆنی داخست و دەنگی نەما. خۆی وەک بازرگانێکی زەخم ناساند بەڵام دوای تاقیب کردنی دەرکەوت کەسێکی ڕیسوا و ساختەچی و فگوڕە. توانیمان پارەکەی لێوەرگرینەوە بەڵام زیاتر لە 10 ڕۆژ کاتی ئێمەی بەفیڕۆداو کاکە محمدی لەو ئازارە بەچاوەڕوانی هێشتەوەو پاشا بێئومێدی کرد. من حەواڵەی خوام کردووە و دڵنیام تا مردن بەڕیسوایی گیرفانی بەتاڵ دەژی. بەڕاستی من خۆم تووشی شۆک بووم کە ئەو جۆرە دڕندەش هەیە.ئێستا بۆم دەرکەوت کە پێشتریش دزێکی نەقۆرا بووەو پۆلیسی هەولێر جارێک لەسەر دزی و فێڵبازی دەستگیری کردووە..
پەیجی ئاشنا
به‌روار:  05/08/2020
733   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   458
کۆی سه‌ردان:   29232728