وەسیتەکەی شێرکۆ بیكەس.. وەک خۆی
مردن گه‌رچی دادپه‌روه‌ره، به‌ڵام دادپه‌روه‌رێكی نه‌ك خۆشه‌ویست نییه، به‌ڵكو ره‌زا گران‌و سامناكیشه
مردن به‌لای منه‌وه نوستنێكی ئه‌به‌دییه كه هه‌ڵسانه‌وه‌ی له‌دوا نییه
یه‌كێك لهئاواتهكانم ئه‌وه‌یه مردن پێش پیرێتی بێت به‌جه‌سته‌یه‌كی ساغه‌وه بمبات، نه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌كی وێران‌و رووخاوه‌وه
ئه‌گه‌ر زیندوبوونه‌وه هه‌بوو، حه‌زده‌كه‌م له‌و دنیاش شیعر بۆ حۆرییه جوانه‌كان بنووسم
ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریكه‌ی دیلان‌و ئهڵڵاوهسییهكهی مه‌ردانه‌وه، به‌ده‌م سرودی "خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌یه‌وه" ئاڵای كوردستان‌م تێوهپێچرابێو بنێژرێم
تێگهیشتنو لێكدانه‌وه‌تان بۆ مردن چییه؟ هه‌ست ده‌كه‌ن له‌دوای ته‌واوبوونی ژیان (رۆح) ده‌ڕوات بۆ دنیایه‌كیتر واته ژیان لهدنیایهكیتر ده‌ست پێده‌كاته‌وه، یاخود رۆح به‌شێكه له‌جه‌سته‌و پێكه‌وه ده‌بنه مادده‌یه‌كی خاك؟
شێركۆ بێكه‌س: له‌ڕاستیدا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی وا "قورس"، پێویستی بهخۆئامادهكردنو خوێندنه‌وه‌ی "قورس"یش هه‌یه، به‌مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ لای سه‌رچاوه فهلسهفیو فیكریه‌كان. ئه‌مه‌یش وه‌ختێكی زۆری ئهوێو له‌ئێسته‌دا بهمن ناكرێ. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یشه ئه‌زانم كه ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه راستهوخۆیانهم لهههستو نه‌ستی شاعیرێك به‌ولاوه زیاتر شتێكی تر نین. به‌لای منه‌وه مردن سه‌رئه‌نجامێكی بێ چه‌ندو چونی ژیان خۆیه‌تی. تاقه حهقیقهتێكیشه كه ره‌هایه‌و قابیلی هیچ گومانێك نییه. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بۆ مرۆڤ‌و گیان لهبهرانو هه‌موو زینده‌وه‌ران، به‌ڵكو بۆ هه‌ر دیارده‌یه‌كی دیكه‌یش كه له‌سروشت خۆیدا ئه‌یانبینن. له‌دایكبوونه‌وه بۆ گه‌وره بوون‌و پیربوون‌و مردن. نه‌ژیان بێ مردن ئهبێو نه مردنیش بێ ژیان. به‌مجۆره مردن دیوه‌كه‌ی تری ژیانه. یان وه‌ك وتراوه ته‌واوكه‌ری ژیان خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ته‌ی مرۆڤیش هاتۆته ئه‌م دنیایه‌وه، مردن جێی لێكدانه‌وه‌و سه‌رسامبوون‌و ترس‌و پرسیاری بووه. پرسیاره‌كه زۆر كۆنه‌و كه‌چی به‌رده‌وام تازه‌یشه، هیچ وه‌ڵامێكیش كۆتایی به‌م پرسیاره نه‌هێناوه.
لهمیتۆلۆجیاو داستانه هه‌ره دێرینه‌كانی دنیایشدا كه ره‌نگه سومهریهكان یه‌كه‌م خاوه‌نی بن. به‌تایبه‌تی لهمهلحهمه گه‌وره‌كه‌ی "گلگامێش"دا، له‌گفتوگۆی نێوان گلگامێش خۆی‌و ئه‌نكیدۆی هاوڕێیدا دواتریش كه مه‌رگی ئه‌نكیدۆ لای گلگامێش ئه‌بێته پرسیاری سه‌ره‌كیی بۆ ژیان‌و مردن‌و گه‌ڕان به‌شوێن نه‌مریدا. له‌وكاته‌وه – تا ئه‌م ساته وه‌خته – ئه‌و پرسیارانه ره‌نگه به‌شێوازو كاڵای جیاوازه‌وه ئه‌گینا هه‌ر هه‌مان پرسیارنو ده‌رباره‌ی ئه‌م لوغزو نهێنییه‌ی مردن دووباره ئه‌بنه‌وه. چونكه ئه‌م شفره‌یه چۆن بووه هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌م پرسیاره كۆتایی بۆ نییه. وه‌ك ژیان كۆتایی بۆ نییه، مردنیش هه‌روه‌ها. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ شتێ ئه‌وه‌نده‌ی مردن یه‌كسانی خواز‌و له‌هه‌مان كاتدا ترسناكیش نییه. ئێمه ته‌نها له‌مردندا ئه‌و دادپه‌روه‌رییه ئه‌بینین كه هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا نامێنێ به‌ده‌سه‌ڵاتدارو بێ دهسهڵاتو پادشا‌و گه‌داوه. كه‌چی دادپه‌روه‌رێكی نه‌ك خۆشه‌ویست نییه، به‌ڵكو ره‌زا گران‌و سامناكیشه. مردن ئه‌و پرسیاره ئه‌زه‌لییه‌یه كه هه‌میشه بوونی ئاماده‌یه چ له‌رابوردوودا بووبێ‌و چ له‌ئێستاو چ له‌دوای ملیۆنان ساڵی تریش. به‌شی زۆری رووپه‌ڕی هه‌موو تیوره فه‌لسه‌فیه‌كانیش له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ لێكدانه‌وه‌و پرسی مردن باڵی به‌سه‌ردا كێشاون، جا لێكدانه‌وه‌ی میتافیزیكیو غه‌یبی بووبن یان ماددی. بێگومان هه‌رچی فیكری میسالییه پرسی مردن به‌بوونی هێزه غهیبیهكانهوه ئه‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و هێزه ره‌هایانه‌ی كه مرۆڤ خۆی دروستی كردون‌و كه‌چی هه‌ر خۆیشی بووه به‌كۆیله‌یان. من به‌تێگه‌یشتنی كهمو كورتی خۆمه‌وه هه‌ندێ جار كه له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ژیان‌و مردن رائهوهستمو ئهوقم ئهكهنو له‌حاڵه‌تی ئاسایی خۆم ده‌رئه‌چم –له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا- لهبێهودهییو پوچیی ئه‌م ژیانه زیاتر شتێكی تر نابینم! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌و خاسیه‌تی "بیرچوونهوهیهی" كه له‌مرۆڤدا هه‌یه نه‌بوایه ژیان مه‌حاڵ بوو. ئاخر ئێمه هه‌موومان نزیكترین‌و خۆشه‌ویسترین كه‌سمان ئهمرێو كه‌چی دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌چینه‌وه دۆخی جارانی خۆمان هه‌روه‌كو هیچ رووینهدابێ!. به‌كورتی "مردن" به‌لای منه‌وه نوستنێكی ئه‌به‌دییه كه هه‌ڵسانه‌وه‌ی له‌دوا نییه. یه‌كه‌م پرسیاری جه‌وهه‌ریش له‌ژیانی مندا "بۆ مردن" بوو؟ ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی لهناكاوێ باوكم مردوو. ئیتر ئه‌م پرسیاره له‌شه‌و و رۆژێكدا چه‌ندین ساڵ گه‌وره‌ی كردم‌و له‌ناخه‌وه ههڵیتهكاندمو لهخهیاڵێكی ره‌نگاڵه‌یی منداڵییه‌وه.. فڕێیدامه.. ناو دنیایه‌كی خۆڵه‌مێشییه‌وه. من له‌و بڕوایه‌دام ئێمه یه‌ك جار له‌دایك ئهبینو یه‌ك جاریش ئهمرینو هه‌ستانه‌وه‌مان بۆ نییه. به‌لێكدانه‌وه‌ی من له‌دوای ئه‌م دنیایه دنیای تر نییه، ژیان هه‌رئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه هه‌یه – ئه‌شێ له‌چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تریشدا هه‌بێ -. بهههشتو دۆزه‌خیش هه‌ر لێره‌یه. دنیای تر‌و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیان له‌جیهانێكی تری دوای مردن‌دا، ئه‌و وه‌همه گه‌وره‌یه‌یه كه په‌یامه ئاینیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنایان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دنیایی‌و هێزێكی غه‌یبی نادیاریش بكه‌نه پاڵپشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
رۆحیش هه‌ر جه‌سته‌یه‌و شتێكی تر نییه. وه‌ك وتویانه ئێمه لهتونێلێكی تاریكه‌وه هاتووینو ئه‌چینه‌وه بۆ ناو تونێلێكی تاریك. كه‌سێكیش له‌دوای مردن نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی وههمو بڕواكردن به‌غه‌یب ئه‌وكاته‌ی "عه‌قڵ" ئاماده‌یی نییه بۆ به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی خه‌ڵكیی قودره‌تێكی بێ سنوری هه‌یه لهتاریككردنی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ‌و چهواشهكردندا. هه‌ر هه‌موو ئاینه‌كان زاكیره‌ی وجودی‌و مێژووییان له‌چه‌ند هه‌زار ساڵ تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئه‌م زه‌مینه‌و ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ملیۆنانو ملیۆنان ساڵه، فیكری غه‌یبی به‌رده‌وام قفڵی عه‌قڵی ئینسان بووه‌و هه‌تا ئێسته‌یش. به‌تایبه‌تی له‌كۆمه‌ڵی خۆرهه‌ڵاتدا. ئه‌و قفڵانهیش ته‌نها به‌كلیلی عهقڵو رۆشنبیری ئه‌كرێنه‌وه.
من بڕوام بهعهقڵانییهتهو به‌ده‌سه‌ڵاتی مهنتیقو زانسته. بڕوام بهماددییهتی مێژووییه. كه مردن كۆتایی به‌كاری مێشك‌و هه‌موو جه‌سته هێناو جه‌سته‌یش له‌ژێر خاكدا رزیو تێكه‌ڵ بهخاكو خۆڵ بوو، ئیتر دوای ئه‌وه شتێك نییه بۆ ژیانه‌وه‌ی تر‌و ئه‌م سهرئهنجامهیش تا ئه‌به‌د هه‌روا ئه‌بێت!.
ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت مردن ناهێڵێت بیڵێیتو بیكه‌یت چییه؟ شتێك هه‌یه به‌ته‌واونه‌كراوی به‌جێی بهێڵیت؟
شێركۆ بێكه‌س: بێگومان هه‌زار ساڵیش بژیت ئه‌وسایش كۆمه‌ڵێ شت هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه نهتكردبێ یان خواستێكت بووبێ‌و نه‌هاتبێته دی. چونكه وه‌ك ژیان خۆی ئاوات‌و خواستی مرۆڤ ئه‌ویش بێكۆتاییه. من له‌ئێسته‌دا ئهژیمو هێشتا مردن نه‌هاتوه له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ر له‌و هاتنه ئه‌وه‌ی پێمئهكرێ بیكه‌م. به‌ڵام تۆ چه‌ند ئهژیتو چیتكردووه؟! لێره‌دا ئه‌مه‌یه پرسیاره گه‌وره‌كه. ئه‌م پرسیاره‌یش رێك په‌یوه‌ندی بهتهمهنو كورتی‌و درێژی ژیانته‌وه هه‌یه. ته‌مه‌ن سنوورداره. هێزو وزه‌و توانای مرۆڤیش هه‌روه‌ها. به‌بڕوای من ئه‌م ده‌رفه‌ته كورتی‌و درێژییه‌ی ته‌مه‌ن یه‌كێكه له‌هۆیه‌كانی به‌خشینی كهمو زۆری هه‌ر مرۆڤێ. ئێمه نازانین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شاعیرێكی وه‌ك "گۆران" بیست سی ساڵ زیاتر بژیایه، وه‌لـێ به‌رده‌وامیش بوایه – ئه‌وسا لهبهخشینو ئه‌فراندندا چی تازه‌تری بۆ بهجێئههێشتین؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ری به‌خشینی زیاتر له‌ته‌مه‌نی درێژتردا رێژه‌كه‌ی زیاتره وه‌ك له‌ته‌مه‌نی كورت. ئه‌گه‌ر مردن ده‌رفه‌ت بدا‌و، كوژانه‌وه‌ی به‌هره‌و داهێنان له‌ئارادا نه‌بێت جه‌سته ده‌رده‌دار نه‌بێت له‌و باوه‌ڕه‌دام شته ته‌واونه‌كراوه‌كان رێژه‌یان كه‌متر ئه‌بێته‌وه. دیاره له‌داهێنانی شیعری‌و ئه‌ده‌بیدا چۆنیه‌تی مه‌رجه‌و بهچهندو قه‌واره نییه.
ئێوه تهمهنێكتان به‌ڕێكردووه، له‌ئه‌زموونی شیعرتاندا جیاواز له‌زۆر نووسه‌رو شاعیریتر كه‌متر ترس له‌پیر بوون‌و مردن به‌دی ده‌كرێت، تا ئێستاش عاشقبوونو حه‌زكردن بهحهزهكانی ژیان ده‌گه‌شێته‌وه، ئایا ئێوه بیرتان له‌مردن كردۆته‌وه یان له‌مردن ده‌ترسن؟
شێركۆ بێكه‌س: دایكم قسه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ڵێت "تا نه‌چمه به‌ر ئاوێنه‌و به‌وردی سه‌رنج له‌خۆم نه‌ده‌م وا ئه‌زانم هه‌ر ژنه‌كه‌ی شه‌ست ساڵ له‌وه‌و پێشم" دایكم ساڵێكی تر ئه‌بێ بهنهوهدو ئێسته له‌گه‌ڵ خوشكێكما له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ژی، له‌ڕاستیدا منیش هه‌روام. پێموایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وزهیهیش له‌ژیان دۆستییه‌وه هاتووه، من هه‌ندێ جار واقیعی ته‌مه‌نی خۆم بیرئهچێتهوهو له‌ئاوێنه‌ی شیعره‌كانه‌وه ئه‌ڕوانمه خۆم‌و ده‌وروبه‌ریش. به‌مجۆره من دوو ئاوێنه‌م هه‌یه ئه‌و ئاوێنه‌یه كه به‌رده‌وام ته‌مه‌نم لهبیستهكاندا نیشان ئه‌داو ئاوێنه‌كه‌ی تریش ئاوێنه‌ی ته‌سكه‌ره‌ی نفوسهكهمه كه دام ئهچڵهكێنێ. به‌ڕاستی ئه‌مه ته‌مسیل نییه. به‌ڵكو ناخی خۆم وه‌هایه. ههستو نه‌ستم نهقوپاوه. خۆشه‌ویستی جوانیی له‌ڕۆحما نهژاكاوه. نهێنی بهردهوامبوونیشم له‌نووسیندا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و هیچی تر. به‌ر له‌هه‌ر شتێكی تریش ئه‌وه‌یه جوانی‌و خۆشهویستیو میهرهبانیو سیحری ژنه ناهێڵن له‌ده‌روونمدا پیربمو مردنم لهبیرئهبهنهوه. به‌ڵێ له‌سه‌رێكه‌وه ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێ "ته‌مه‌ن" زۆری رۆیشتوه‌و كه‌می ماوه من بۆ خۆم ناوم ناوه سه‌ربه‌ره‌و خوار، به‌ڵام هه‌ر به‌ته‌نیشت ئه‌م لێژییه‌وه "دڵ"ێك هه‌یه پڕه له‌حه‌زو گهنجێتیو ئاره‌زوو "سه‌ربه‌ره‌و ژووره" زۆرجار نامه‌وێ بیری لێبكه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌زانم ئه‌مه حوكمی فیزیكییهو په‌یوه‌نده‌ی به‌جه‌سته‌وه هه‌یه جه‌سته‌یش لهگهشهكردنهوه ورده ورده به‌ره‌و سیس بوون‌و پووكانه‌وه ئه‌چێت. وه‌لـێ نامه‌وێ بیری لێبكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كارئه‌كاته سه‌ر جه‌سته‌ی شیعرهكانیشمو به‌ره‌و لاوازی‌و بێ شهوقیو بێ زهوقییان ئه‌بات. هیچ وه‌ختێ مه‌رگ دۆسته‌كان نه‌یانتوانیوه داهێنانو خوڵقاندنی گه‌وره‌ی شیعری‌و ئه‌ده‌بی دروست بكه‌ن. له‌مێشكی تاریك دا چرای تیا نییه‌و له‌زه‌وی نه‌خۆشیشه‌وه رووه‌كی ساغ سه‌ر ده‌رناهێنێ. ئه‌م دیداره‌م زۆر پێخۆش نییه، چونكه پرسیاره‌كانی له‌ده‌وری ئه‌و ته‌وه‌رانه ئه‌سوڕێنه‌وه كه من ئه‌مه‌وێ خۆمیان لێبشارمه‌وه، یان بدزمه‌وه! من تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌یش هه‌ر عاشقم. عاشقی ژن سیحری ئهبهدییو ژیان‌و مایه‌ی وجود. عاشقی سروشت‌و ئازادیی سێ كوچكه‌ی خۆشه‌ویستیی. ئه‌و سێ كوچكهیهی، چل ساڵ زیاتره له‌به‌ینیاندا لههاتوچۆو سوتاندام. راسته له‌م ئه‌زموونی شیعره‌دا له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌ی پیربوون‌و ترس له‌مردن كه‌متر ئاماژه‌یان بۆ كرابێت. به‌ڵام ناوبه‌ناو هه‌ر هه‌بوون، چونكه قۆناغه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه رهنگو مۆركی جیاوازییان هه‌بووه. وه‌لـێ به‌شێكی زۆریان په‌نجه‌ره‌ی هه‌تاوو خۆشه‌ویستیان، بۆ هیواو باشهڕۆژ زۆرتر تیا ئه‌بینرێ. ئاخر بائهزمونت ههبێو پاشخانی رووناكبیریشت باش بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر "عه‌شقت" گه‌نجانه‌و گهرمو به‌رده‌وام نه‌بێ ئهزموونو روناكبیریی تووشی ساردبوونه‌وه دێن. ئاگردان به‌بێ ئاگر چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟. باخچه به‌بێ ئاو چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟ من ئه‌و رۆژه‌ی كچێكی جوان یان ژنێكی جوانی تیا نه‌بینم پێموایه ئه‌و رۆژه "خۆری تیا گیراوه". با بێینه‌وه سه‌ر سه‌ره‌كه‌ی تری پرسیاره ناخۆشه‌كه. ئه‌وه‌ی راستبێ كه هه‌ندێ پیرو پیرهمَرد ئه‌بینم ئهترسمو له‌خۆم ئه‌پرسم. منیش واملێدێ؟! له‌ناوه‌وه‌مدا ده‌نگێك وه‌ڵام ئه‌داته‌وه به‌ڵێ واتلێدێ!. به‌ڕاستی (پیری) له‌مردن ترسناكتره!. ژیان بهكهنهفتی چییه؟. جگه له‌سه‌دان جار مردن. بۆیه یه‌كێك لهئاواتهكانم ئه‌وه‌یه مردن پێش ئه‌و پیرێتییه بێت به‌جه‌سته‌یه‌كی ساغه‌وه بمبات! نه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌كی وێران‌و رووخاوه‌وه. ئاخر له‌و حاڵه‌ته ناهه‌مواره‌دا نه‌ك هه‌ر خۆت لهدۆزهخێكدا ئه‌بینیته‌وه، به‌ڵكو چوار دهورهكهیشت ئه‌خه‌یته ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌وه، له‌به‌رئه‌وه خوازیارم كه مردن هات یه‌كسه‌ر بێت‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا بمفڕێنێ؟. كه‌س نییه له‌مردن نه‌ترسێ، چونكه هه‌میشه ژیان خۆشهویتره. چونكه سهفهرێكهو گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی له‌دوا نییه. مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی تیا نییه، سهردانهوهیهك، جگه‌ره‌كێشانێ، خوێندنه‌وه‌ی شیعرێ ماچی خۆشهویستێكو زۆر شتی تریش.. فه‌لاكه‌ته!.
ئه‌گه‌ر له‌دوای مردن دنیایهكیترو ژیانێكیتر هه‌بوو هه‌ر ده‌بنه‌وه به‌شاعیر؟
شێركۆ بێكه‌س: ئه‌ی منی دهستو پێ سپی چی تر ئه‌زانم؟! له‌و دنیایه‌یشدا كه تۆ باسی ئه‌كه‌یت‌و چیم پێئه‌كرێ؟ چ كاسپییه‌كی تر؟! خۆ توونچێتی دۆزه‌خ بهمن ناكرێ‌و یان ده‌رگاوانی ماڵی مهلائیكهتو یاخود مه‌ی گێڕ بۆ غولامو حۆریه‌كانی به‌هه‌شت! ئه‌وه‌یش هه‌ر ناتوانم چونكه تا سینییه‌ك ئه‌گه‌یه‌نم دووان ئه‌ڕێژم! وه‌لـێ حه‌ز ئه‌كه‌م بۆ حۆریه جوانه‌كان شیعر بنووسم!" من ئه‌زانم هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ئه‌م دێڕانه ئه‌خوێننه‌وه‌و بڕوایان به‌پێچه‌وانه‌ی بڕوای منه‌وه‌یه له‌دڵی خۆیاندا ئه‌ڵێن مه‌یخۆ تاڵه! مه‌ی گێڕو دهرگاوانو حۆری چی؟! تۆ جێگه‌ت نێوجه‌رگه‌ی ئاگره گه‌وره‌كه‌ی جه‌هه‌ننه‌مه! با وابێو لاریم نییه. چونكه وه‌ك بیرم لێكردۆته‌وه، به‌شی هه‌ره زۆری شاعیران‌و نووسهرانو هونه‌رمه‌ندان، مۆسیقار‌و گۆرانیی بێژه‌كان، موفه‌كیرو فه‌یله‌سوفه‌كان، ژنه سفورو بێ عه‌باو په‌چه‌و موحهجهبهكان، له‌م لائهبنو له‌ولا نابن، به‌ته‌ئكید "بێكه‌س"ی باوكیشم هه‌ر له‌ملا ئه‌بینمه‌وه! به‌كورتی به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌م دنیا خۆشمویستون له‌و دنیاش هه‌ر له‌وێ ئهیانبینمهوه!. ده‌ی باشه ئیتر من له‌ولا چیبكه‌م؟ به‌ڵێ ئه‌گه‌ر دنیایه‌كی وا هه‌بوو ئه‌مه‌وێ هه‌ر ببمه‌وه به‌شاعیر! به‌مه‌رجێ جگه‌ره فرۆشی لێبێ. چونكه من ناتوانم به‌بێ جگه‌ره دێڕێ شیعر بنووسم!.
شاعیرانی كورد زۆرجار پێش مردن له‌شیعره‌كانیاندا وه‌سێتیان كردووه لهگۆڕستانێكی دیاریكراودا بنێژرێن، ئێوه وه‌سێتتان هه‌یه، وهسێتهكهتان چییه؟ ده‌كرێت بۆمان باسكهیت؟
شێركۆ بێكه‌س: به‌ڵێ هه‌مه وا ئێسته‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و وه‌سێتنامه‌یه لێره‌دا بڵاوده‌كه‌مه‌وه "ئاخر باشه من ناردبووم به‌شوێنتا بێیت‌و پرسیاری مردن‌و قه‌برو قیامه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتدا بێنی؟ ئاخر وه‌ك ئه‌ڵێن تۆ كه قسه‌ی خۆش نازانی ئه‌م قسه ناخۆشانه چین؟!" به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه به‌ر لهكهسوكارهكهم به‌ره‌و رووی تۆ‌و ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌ره گه‌نجانه ئه‌كه‌مه‌وه "چونكه ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه مه‌رگی من پێش مه‌رگی ئێوه بكه‌وێ" ره‌نگه هه‌ندێ بڕگه‌ی ئه‌م قسانه‌یش جێبه‌جێ نه‌كرێن یان له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر رێگه‌تان نه‌ده‌ن، به‌ڵام ناكرێ نهیانڵێم. كورد ئه‌ڵێ كه‌س به‌وه‌سیه‌ت نه‌مردووه، وه‌لـێ مردن هه‌ر دێت. بۆیه چاكتر وایه ئه‌و وهسێـتانه له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ینه ژێر گڵه‌وه، به‌رله‌وه‌ی مارو مێرو بمانخۆن، با ئه‌و یادهوهریو قسانه‌ی ماوه بیانگێڕینه‌وه. له‌سه‌ر زهویو به‌زیندوێتی له‌زمانی خۆمانه‌وه بیاندركێنین: به‌ڵێ من ته‌مه‌نێكم به‌سه‌ر بردووه. وه‌كو وتیشم زۆری رۆیشتوه‌و كه‌می ماوه. من گله‌یی له‌ژیانی خۆم ناكه‌م. ئه‌وه‌نده‌ی نهبوونیو ناخۆشی‌و ده‌رده‌سه‌ریم دیوه. به‌تایبه‌تی لهمنداڵیو هه‌رزه‌كاریدا، دواتر خۆشی‌و بوون‌و به‌ختیاریم بینیوه‌و دنیایش گه‌ڕاوم. لهمێردمنداڵیهوه عاشق‌و سه‌ودا سه‌ری شیعر بووم تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌یش هه‌ر گیرۆده‌ی جوانیی ئه‌وم. سه‌ره‌تام بهلهقهلهقو به‌هره‌یه‌كی مام ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستپێكرد، به‌ڵام ئه‌و عه‌شقه بهرینهدامو منیش به‌رمنه‌دا. ساڵان رۆیشتن‌و هاتنو ئهزموونو خوێندنه‌وه‌یش به‌ره به‌ره به‌ره‌و كامڵ بوونیان بردم. وه‌ك ئه‌زانن زۆرم نووسیوه، به‌ڵام بۆریشی تێكه‌وتووه. ئه‌گه‌ر له‌و هه‌زاران لاپه‌ڕانه‌ی نوسیومن چاره‌كه به‌شێكیم بۆ بمێنێته‌وه به‌ختیار ئه‌بم: هه‌ر لهگهنجێتیشهوه مه‌سه‌له‌ی ئازادی میللهتهكهمو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كێك بووه له‌خه‌ونه جوانه‌كانم. ئه‌وه‌نده‌ی توانیومه له‌م پێناوه‌دا جوڵاوم، هیچ منهتێكیش له‌مه‌دا نییه. وه‌لـێ تۆزێ دره‌نگ ئه‌و راستییه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه من بۆ كاری سیاسی‌و ئایدۆلۆژی دروست نه‌بوم. خۆ ره‌نگه ئه‌مه خاڵێكی لاوازی ژیانیشم بێ به‌و مانایه‌ی نه‌متوانیوه لهخۆبووردتربم. وه‌ك هه‌ندێ له‌هاوڕێكانم ئه‌وانه‌ی ژیان‌و جه‌سته‌ی خۆیاندا به‌مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان. ژیانم به‌ده‌ر نه‌بووه له‌هه‌ڵه‌و خهوشو كهموكورتیو كهمتهرخهمیو ته‌مه‌ڵی. بۆیه ئه‌بوو چه‌ند زمان فێربمو زۆرتر بزانمو له‌زۆر هه‌ڵوێستدا ئازاترو له‌ڕوو تربم. من له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆمدا پاك بووم، به‌ڵام وه‌ك پێویست قوربانیم بۆ نه‌داوه. ترسنۆك نهبوومو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یش ئازا نه‌بووم تا ره‌خنه له‌خۆم نه‌گرم. شیعر بۆ من بوون‌و چاره‌نووس بووه به‌ڕێگاو پهیامو هونه‌ر، له‌ڕاستیدا من بۆ خۆم ستایل‌و ئه‌زمونێكی شیعری تایبه‌ت به‌خۆم هه‌یه‌و هه‌وڵمداوه ئه‌م ئه‌زمونه گه‌شه پێبدهمو تیایدا قوڵتربمهوه. ئه‌گه‌ر جێ پهنجهیهكهم به‌نوێكردنه‌وه‌ی شیعری تازه‌وه دیاربێ به‌خته‌وه‌رم. من ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ كه‌سانی تر‌و روناكبیرانی میلله‌ته‌كه‌م بهجێئههێڵمو خۆم قسه‌ی تیا نه‌كه‌م باشه. وه‌لـێ ئه‌وه‌ی له‌ئێسته‌دا جێی شانازین ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه زۆره‌ی خه‌ڵكه كه له‌هه‌موو لایه‌كی كوردستانه‌وه رووی تێكردومو باوه‌شی پێدا كردووم. دڵم له‌دڵی منداڵ ئهچێو هه‌رگیز جێی تۆڵه‌و رق‌و كینه‌ی تێدا نه‌بۆته‌وه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر هاوڕێو ناسیاوه‌كانم زۆرجاریش باجی ئه‌م دڵپاكییهی خۆمداوه. هه‌ر شاعیرێكو نووسه‌رێكی میلله‌ته‌كه‌م شارایهكیان خستبێته سه‌ر ئه‌م زمانی كوردییه ماچیان ئهكهمو ده‌ستی رێزیان بۆ ئه‌گرم به‌سنگه‌وه. من دڵنیام شیعر‌و ئه‌ده‌بی كوردی له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ گه‌نجی به‌هره‌دارو روناكبیردا پاشه‌ڕۆژێكی گه‌شترو به‌رزتری ئه‌بێت. دڵم زۆر به‌وه خۆشه كه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا پۆلـێ ژنه شاعیری به‌توانا هاتوونهتهكایهوه. راسته من شاعیرێكی كوردم، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا من شاعیری هه‌موو مرۆڤایهتیو ئازار‌و ئاواته‌كانی مرۆڤیشم له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا، من هه‌رگیز ئیره‌ییم به‌تواناو به‌هره‌و داهێنانی كه‌سانی تر نه‌بردووه. چاوچنۆكو پیسكه نه‌بووم، چه‌ندم بۆ كرابێ یارمهتیو هاوكاری كه‌سانی نه‌دارم داوه‌و كردووه، من ئه‌گه‌ر په‌شیمانبم له‌و شیعرانه په‌شیمانم كه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه له‌ئاستێكی باش‌دا نهبوونو بڵاومكردوونه‌ته‌وه، وه‌لـێ له‌ڕووی ناواخن‌و ناوه‌ڕۆك‌و بابه‌ته‌وه په‌شیمان نیم، چونكه له‌سیاقی مێژوویی خۆیاندا ئه‌و شیعرانه وێنه‌كانی ئه‌لبومی ژیانم بوون‌و خۆم بوون. به‌لای منه‌وه رێگری یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و راپه‌ڕینی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردا، بیری غهیبیو خورافات بووه تا گۆڕانی گه‌وره به‌سه‌ر دیندا نه‌یه‌ت گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی روونادات، ئه‌گه‌ر بشبێ كه‌م ئه‌بێت. میلله‌تی كورد قوربانی له‌ڕاده به‌ده‌ری داوه، وه‌لـێ له‌هه‌موو ده‌ورو زه‌مانێكدا سه‌ركرده سیاسیه‌كانی له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو خوێن‌و قوربانیانه‌دا نه‌بوون. ئازادیی ژن له‌ناو هه‌ر میلله‌تێكدا پێوه‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئازادی مرۆڤ بهگشتیو بۆ دیموكراتی‌و لێبوردن‌و كرانه‌وه كه ئه‌و ئازادییه نه‌بوو یان سه‌ركوتكرا ئازادییه‌كانی تریش ئه‌بنه رواڵه‌ت‌و به‌ته‌نها كۆمه‌ڵێ دروشم‌و هیچی تر. وه‌ك ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆی‌و رزگاری‌و دروستكردنی كیانێكی سیاسی بۆ كورد، خه‌ون بێ، من ئه‌مه‌وێ تا مردن له‌ناو ئه‌و خه‌ونه‌دا بم، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌موو شتێ له‌م دنیایه‌دا هه‌ر به‌خه‌ون ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام رۆژێ لهڕۆژانیش بووه به‌واقیع. كورد ته‌نها ئه‌و وه‌خته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت. من هه‌موو میلله‌تانی دنیام خۆش ئه‌وێ به‌تایبه‌تیش ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌وه‌ك ئێمه هێشتا كۆیلهنو نه‌گه‌یشتونه‌ته سه‌ربه‌خۆیی خۆیان. هه‌موو ئافاته گه‌وره‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رچاوه‌ی فیكری داخراو‌و توندڕه‌ویه‌وه هاتون. بیری دیموكراسیانه جوانترین بیری ئه‌م دنیایه‌یه. جوانترین هه‌ناسه‌ی ئه‌م دنیایه‌یش هه‌ناسه‌ی شیعر‌و ئه‌ده‌به، چونكه ته‌نها له‌دنیای هونه‌ردا به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مه یان هه‌ر نییه، ئێمه به‌جیاوازی دیموكراسیانه‌وه بهسهكۆكانی فره بیروباوه‌ڕه‌وه بهلهیهكنهچوونی ئاشتی خوازانه‌وه، دوور له‌چه‌ك‌و خوێن‌و شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌توانین پاشه‌ڕۆژی رووناكترو ئاسوده‌تر بێنینه دی. تا رووبه‌ری روناكبیریش فراوانتر بێ پێگه‌ی پێشكه‌وتن‌و كۆمه‌ڵی مهدهنیو شارستانی به‌هێزترو زیندووتر ئهبێو بیری ئه‌وپه‌ڕگیری ئایینی‌و قه‌ومی مه‌زهه‌بی بچوكتر ئه‌بێته‌وه. من ئاواته‌خوازم رۆژێ له‌رۆژان لهوڵاتهكهمدا هه‌موو ئاین‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان به‌ئاشتی‌و تهباییو خۆشهویستیو به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دوور له‌هه‌موو رق‌و كینه‌یه‌ك بژین. دین له‌ده‌وڵه‌ت جیابكرێته‌وه. ئیسلامێكو مهسیحیهتو ئێزیدیهكو جولهكهیهكو صابئهیهك وه‌ك یه‌ك ئازاد بن له‌عیباده‌تی ئایینی خۆیاندا، به‌كورتی هه‌موو تاكێك ئازادیی ته‌واوی خۆی هه‌بێت. ئایین بۆ خودای خۆیان‌و نیشتمانیش بۆ هه‌مووان بێت. ئه‌گه‌ر خۆیشم نه‌یبینم ئاواته‌خوازم له‌پاشه‌ڕۆژدا یه‌ك زمانی ستاندارمان هه‌بێت. ئه‌ویش ئه‌م زمانه بێت كه ئێسته ئێمه پێی ئه‌نووسین كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كتێبخانهیهتی، ئومێد ئه‌كه‌م ژینگه پاك‌و جوانه‌كه‌ی خۆمان بپارێزین، بایه‌خی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بهمنداڵانو په‌روه‌رده‌كردنیان بده‌ین. بهتاڵیو بێكاری نه‌مێنێ بۆ چینی خواره‌وه‌و هه‌ژارانی میلله‌ته‌كه‌م ژیانێكی ئاسوده دابینبكرێو له‌به‌رده‌م گه‌نجانی كوردستاندا ده‌یان ده‌رفه‌تی خۆپێگهیاندنو خۆشگوزه‌رانی بڕه‌خسێنرێ. كچان‌و كوڕانی وڵاته‌كه‌م بهئازادییو له‌ڕێی دڵداری‌و خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ هاوسه‌رگیری یه‌كتری هه‌ڵبژێرن. ژیانێكی باش بۆ پیروپهكهوتهو بێوه‌ژنان دابین بكرێ. نه‌وه له‌دوای نه‌وه كاره‌ساتی ئهنفالو هه‌ڵه‌بجه بۆ یه‌كتر بگێڕنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرنه‌چنه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازانی پارچه‌كانی كوردستاندا هاوبیرو پشت‌و په‌نا بین. هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا بكه‌ین. كردار‌و گرفتارمان كوردستانیانه بێت‌و مرۆڤ دۆستانهیش ته‌ماشای ئه‌م جیهانه بكه‌ین. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو روناكبیر‌و شاعیر‌و تێكۆشه‌ره غه‌یره كوردانه‌ی رۆژێ له‌ڕۆژان دۆست‌و هاوڕێی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌م بوون. سڵاو له‌گیانی زیندوی (بێكه‌س)ی باوك‌و نیشتمان په‌روه‌ر، سڵاو له‌هه‌ڵوێست‌و وشه‌ی، هیوادارم وهجاخیم كوێرنهكردبێتهوه، چونكه ئه‌و یه‌كه‌مین سومبولی پیرۆزی ژیانم بووه. نه‌سرینی هاوسه‌رم. هاوڕێی عومر بووه‌و له‌هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشیهكدا له‌گه‌ڵمدا بووه ئه‌توانم بڵێم دڵسۆزی‌و له‌خۆبوردوویی ئه‌و بۆ من زیاتر بووه. پێمخۆشه هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌م (ههڵبهستو هه‌ڵۆو هێژاو هانا) پێگهیشتوونو خه‌ریكی كاروبار‌و ژیانی خۆیانن ئومێد ئه‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم پێبگهنو ئاسوده بن كه له‌ڕاستیدا له‌منداڵه‌كانی خۆم خۆشترم ئه‌وێن. ئومێد ئه‌كه‌م دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان بن‌و مرۆڤ دۆست‌و ئازادیخواز‌و ئاشتی خواز بن. دایكم پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی ژیانم بووه، ئێسته‌یش ئاواته خوازم مه‌رگی من پێش مه‌رگی ئه‌و بكه‌وێ! خوشكه‌كانم نه‌شمیل‌و فریشته‌و گه‌زیزه‌و ژیان‌و منداڵه‌كانیان ئاسوده‌و به‌ختیار بژین. براكانم كاوه‌و كامه‌ران خۆیان‌و خاو و خێزانیان تهندروستو ته‌مه‌ن درێژبن، خاڵه‌كانم بێ وه‌ی بن‌و ته‌مه‌ن درێژ به‌تایبه‌تی خاڵه عومه‌رم كه لهتهنگانهترین رۆژگاری نه‌بوونی خه‌مخۆرو چه‌تری ئێمه بوو. سڵاو بۆ هه‌موو كه‌سوكارو كه‌سه نزیكه‌كانم خوازیاری ئه‌وه‌م ئاسوده‌و به‌ختیاربن. سوپاس بۆ هاوڕێ نزیك‌و خۆشه‌ویسته‌كانم ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌یان لێگرتوومو ئه‌گه‌ر ههڵهیهكهم هه‌بووبێ بۆیان راستكردومهتهوهو فڕوفێڵیان لێنهكردوم. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانه شاری‌و گوندی‌و هاووڵاتیانه‌ی كه رۆژێ لهڕۆژانو به‌تایبه‌تی له‌ته‌نگانه‌دا جێیان كردوومهتهوهو یان قومێ ئاو و له‌تێ نانیان داومه‌تێ، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و ژنه فریشتانه‌ی هاوڕێم بوون‌و گوڵی خۆشه‌ویستیان داوه له‌به‌رۆكی شیعرهكانمو بهمیهرو ئه‌ڤینی پاكی خۆیان نه‌یانهێشتووه نائومێد‌و تاریك بم‌و به‌ئاوی خۆشه‌ویستی خۆیان ئاویاندامو لێنه‌گه‌ڕان وشك ببمه‌وه. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌و تێكۆشهرو پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌هه‌ردو شۆڕشی ئهیلولو نوێ‌دا به‌ته‌نگه‌وه بوون‌و هاوكاریان كردم‌و رێزیان لێگرتم. ئهنووشتێمهوهو سه‌رله‌به‌ر گۆڕی هه‌موو شه‌هیدانی وڵاته‌كه‌مدا دائه‌نه‌وێنم ئه‌وانه‌ی مردنیان هه‌ڵبژارد بۆئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان بژی. سوپاس بۆ وڵاتی سوید كه له‌ناخۆشترین قۆناغی ژیانمدا داڵده‌ی خۆم‌و خێزانه‌كه‌مدا. داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و هاوڕێو كه‌سانه ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر رۆژێ لهڕۆژانو بۆ چركه‌یه‌كیش بووبێ ئازاری دڵم دابن. سوپاس بۆ باڵنده‌و دار‌و به‌ردو گوڵ‌و گژوگیاو شاخ‌و روبارو سروشتی وڵاته‌كه‌م كه بهردهوامو تا ئه‌مرم فه‌رهه‌نگی زمان‌و ئاسمانی به‌پیتی خه‌یاڵمن. سوپاس بۆ "سه‌رده‌م"و هاوڕێیانی سهردهمو گۆڤار‌و كتێبه‌كانی كه له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا وزه‌یه‌كی تازه‌یان بهعومرم بهخشیو تا ئه‌وانیش مابن ته‌نیا نابم. چیتر؟!
"كاكه من نازانم تۆ په‌له‌ی چیته؟! تۆ وه‌كو له‌دڵت گه‌ڕابێ من ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ئه‌مرم بۆیه ئه‌وه‌نده ئه‌م دیداره‌ت مه‌به‌سته! قهیناكا به‌ڵام ئاخر ئه‌ی كێ ناڵێ من چه‌ندین ساڵی تر ناژیمو چه‌ندین دیوانی تریش نانووسم!! وا نییه؟!".. چیتر؟!
ماوه‌ته‌وه سه‌ر شوێنی ناشتن! به‌ڵێ بۆ ئه‌مه‌شیان وه‌سێتی تایبه‌تیم هه‌یه:
ئه‌وه‌ی راستبێ من نامه‌وێ له‌هیچ كام له‌و گردو گردۆڵكانهدا بنێژرێم كه دیارن‌و ناویان ئه‌برێ، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موو پڕبوونه‌ته‌وه‌و دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی (من حه‌ز به‌قه‌ره‌باڵغی زۆر ناكه‌م!!) من ئه‌مه‌وی – ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی شارهوانیو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌م رێگه بدا‌و ئه‌وه‌م پێ ره‌وا ببینن كه له‌پاركی ئازادیداو به‌ته‌نیشت مینۆمێنتهكهی شه‌هیدانی نۆی حوزه‌یرانی 1963ی سلێمانییه‌وه بمنێژن "ئه‌وێ خۆشتره‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیش نابم"، من حه‌ز ئه‌كه‌م به‌مردویش نزیكی ئه‌و خه‌ڵكه‌و ژن‌و پیاوه‌ی شارهكهمو ده‌نگی مۆسیقا‌و گۆرانی‌و ههڵپهڕكێو یانه جوانه‌كانی ئه‌و پاركه بم. شوێنه‌وارێ كه سومبوله بۆ رزگاری‌و ئازادی‌و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری‌و هه‌ر به‌پاڵ ئه‌و مۆنۆمێنتهشهوه كه شه‌هیده‌كانی هه‌ندێكیان هاوڕێی منداڵی‌و گه‌نجێتیم بوون شه‌هید كه‌مالی حاجی فه‌ره‌ج له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی فه‌یسه‌ڵییه‌ی كوڕانه‌وه تا پۆلی شه‌ش هاوڕێی یه‌ك پۆل بووین. یاریزانه شه‌هیده‌كانیش هه‌رهه‌موویان شه‌هیدان یاسین‌و حه‌مه بۆرو ئیسماعیل‌و مامۆستا حاجی باقیو نوری عه‌ریزه‌نوس هه‌رهه‌موویان ناسیاو و دانیشتووی شاره‌كه‌م بوون. كاك نوری عه‌ریزه‌نووس له‌كتێبی كورسیدا كورسیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. با له‌ته‌نیشت ئه‌و ره‌مزه زیندوانهوه بنێژرێم. با كتێبخانهكهمو دیوانهكانمو وێنه‌كانم ببرێن بۆ شوێن مهزارهكهم. با كافتریایهكو باخچه‌یه‌كی بچكۆلانه له‌و شوێنه‌دا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی شاعیران‌و نووسهرانو كچ‌و كوڕی دڵدار ببنه میوانم. من ئه‌مه‌وێ له‌ئێسته‌وه به‌چاوی خه‌یاڵ ته‌ماشای ئه‌و پاركه بكه‌م‌و دوای مردنی خۆم ببینم. من ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریكه‌ی دیلان‌و ئهڵڵاوهسییهكهی مه‌ردانه‌وه، به‌ده‌م سرودی "خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌یه‌وه" ئاڵای كوردستان‌م تێوهپێچرابێو بنێژرێم. من ئه‌مه‌وێ لهپرسهكهمدا مۆسیقا لێبدرێ. له‌ناو مهزارهكهمدا تابلۆی جوانی هونه‌رمه‌نده‌كانی شاره‌كه‌م هه‌ڵبواسن. من ئه‌مه‌وێ دوای خۆم‌و به‌ناوی "بێكه‌س"ه‌وه خه‌ڵاتێكی ساڵانه ته‌رخان بكرێ‌و بدرێ به‌جوانترین دیوانه شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ساڵه‌و خه‌رجی ئه‌م خه‌ڵاته‌یش له‌و میراته بدرێ كه به‌جێیئه‌هێڵم.
*به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌یشت له‌بیرنه‌چێت من له‌ساڵی 2001 دا‌و لهقهسیده درێژه‌كه‌ی "ره‌نگدان"دا له‌گه‌ڵ "مردن"دا گفتوگۆیه‌كمان هه‌بووه، بۆ به‌بیرهێنانه‌وه ئه‌م پارچهیهتان بۆ ئه‌نووسمه‌وه:
ئه‌ی ره‌نگی مه‌رگ!
له‌وێستگه‌یه‌كی خامۆشدا چاوه‌ڕێم به!
خۆت‌و پهپوولهرهشهكان
خۆت‌و كزه‌و ورته ورتی بێ هوده‌یی پایزێكو
خشه خشی گه‌ڵاڕێزان. چاوه‌ڕێم به
خۆت‌و چرایه‌كی كز‌و هه‌وایه‌كی بێتاقهتو
بیره‌وه‌ری دره‌ختێكی تاق‌و ته‌نیاو دنیایه‌كی بێ ناونیشان.
ئه‌گه‌مه لات. من چی دێنم له‌گه‌ڵ خۆمدا
جگه له‌قژه سهرێكو دوو شیعری جوان.
من چیم پێیه له‌گه‌ڵ خۆمدا بۆت بهێنم
جگه لهسووتووی نیشتمان.
له‌ودیو حه‌ساری ته‌مه‌وه چاوه‌ڕێم به
له‌ناو مندا ژیان گه‌یشتۆته قه‌تره قه‌تره‌ی دوایی‌و
له‌ناو مندا وا ره‌نگی بێ ره‌نگی ته‌مه‌ن
له‌بازنه‌ی بۆشاییدا هه‌ر خول ئه‌خوات!.
له‌ودیو په‌رده‌ی رهنگهكانو دهنگهكانو
له‌ودیو په‌رده‌ی بینینه‌وه چاوه‌ڕێم به!.
كه بردمت (با) یه‌ك بێنه ههڵمبگرێ
پڕبێ له‌خه‌ونی باران‌و پڕبێ له‌خه‌ونی دارستان
شه‌وێك بێنه رازاوه بێت‌و به‌و جریوه‌ی
برینانه‌ی، كه كوژران‌و به‌ڵام ده‌نگیان
لێوه نه‌هات.
كه بردمت به‌ناو دهربهندێكدا بمبه
كاپانه رێی بچێته‌وه سه‌ر وڵاتی جادووی شیعر‌و
ناو ئه‌فسانه‌ی سپی زستان
ئه‌ی ره‌نگی مه‌رگ!
پێموایه وه‌سێتنامه‌یه‌كی دوورودرێژ بوو وتت چی؟! تكایه ئه‌گه‌ر نهمردمو جارێكی دی یه‌كترمان بینیه‌وه ئیتر ئه‌م باسی قه‌برو قیامهتو وهسێتكردنه له‌گه‌ڵ مندا مه‌كه‌ره‌وه! گرنگ ئه‌وه‌یه تا ئێسته ئهژیمو باوه‌شیشم بۆ پاشه‌ڕۆژی جوانتر گرتۆته‌وه. چونكه ئه‌مه‌وێ ئه‌و قه‌سیده هه‌ره جوانه بنووسم كه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌یش نه‌منووسیوه!
چاو‌دێر
بهروار: 04/08/2020
587 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|