کازمی داوای لێبووردن لە مناڵە ئەتکرواێکی خۆپیشاندانەکان دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە حامید سەعید کرد، ئەو منداڵەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی پێکراو و گرتە ڤیدیۆییەکەی لە تۆڕەمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە، کازمی رایگەیاند، سەربازانی هێزی پاراستنی یاسا رەفتارێکی دور لە رەوشت و یاسایان ئەنجامداوە و لەکارەکانیان دورخراونەتەوە، هەروەها راپێچی دادگا دەکرێن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە مستەفا کازمی پێشوازی لە حامید سەعید کردوە و ئەو رەفتارەی هێزەکانی پاراستنی یاسا بەرامبەری ئەنجامیانداوە بە "دور لەر رەوشت و یاسا"ی ناوبردوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرپێچیکراونی یاسا پێکهێناوە.

ئەوەش هاتوە، کازمی جگە لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە راژەی کارکردنی ئەو سەربازانەی ئەو رەفتارەیان ئەنجامداوەو دۆسیەکەشیان رەوانەی دادگا دەکرێت.

دوێنێ میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەدڕندەترین شێوە سوکایەتی بە منداڵێک دەکەن و بەزۆر ناچاری دەکەن قسەی نەشیاو بەرامبەر بە دایکی بکات.
ئاوێنە
به‌روار:  03/08/2020
543   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   334
کۆی سه‌ردان:   29254029