دارین دەڵێ : هاوڕەگەزبازم و شانازیشی پێوە دەکەم
دارین زانیار، هونەرمەندی سویدی بە بنەچە کورد ئەمڕۆ بە ڕەسمی ڕایگەیاند کە مەیلی جنسی جیاوازی هەیە و هاوڕەگەزخوازە. دارین لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ئەوەی ڕاگەیاندووە و نووسیوێتی: بە شانازییەوە خۆم بە هاوڕەگەز خواز دەزانم.
ڕۆژی ڕابردوو دوایین ڕۆژی حەفتەی پڕاید لە ستۆکهۆڵم بوو کە هەموو ساڵێک بە حەفتەی پشتیوانی لە مافی ئەو کەسانە بەناوکراوە کە شوناس و مەیلی جنسی جیاوازیان هەیە. ئەمڕۆش دارین هونەرمەندی کورد – سویدی بە ڕەسمی ڕاگەیاندووە کە هاوڕەگەزخوازە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 03/08/2020
1115 جار خوێندراوهتهوه
|