بریندارێکی هەڵەبجەیی خۆی خنکاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، كاوه حەمه ئه‌مین ساڵح بریندارى چه‌كى كیمیاوی و خاوه‌نى سێ شه‌هیدى كیمیابارانه‌کەی هەڵەبجە لە باخی گشتیی شارەکەدا خۆی خنکاند.
سێ مانگ پێش ئێستا له كاتى ناشتنى ته‌رمى براكه‌ى كه به‌هۆى كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایی گیانیله‌ده‌ستدابوو، کاوە داواى به‌ده‌مه‌وه هاتنى له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرد تا چاره‌سه‌رێك بۆ خراپى بارى ته‌ندروستیه‌كه‌ى بكه‌ن.
كاوه دواى سێ مانگ له‌م قسانه‌ى و به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تیایدا ده‌ژیا، له دره‌نگانێكى شه‌وى شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه، له په‌ناى په‌یكه‌ره‌كه‌ى عادیله‌خان له باخى گشتى هه‌ڵه‌بجه خۆى خنكاند، پۆلیسیش له دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر خۆخنكاندنه‌كه‌ى ئه‌و گه‌نجه بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به هۆكارى خۆخنكاندنه‌كه‌ى نەکردووە، كه‌سوكاره‌كه‌شى باس له خراپى دۆخ و گوزه‌رانى كوڕه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
رەوه‌ند ناجیح كه‌سوكارى كاوه بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خراپى بژێوى ژیانى و ناجێگرى بارى ته‌ندروستى واى له‌و گه‌نجه كردبوو به‌رده‌وام ناڕه‌زایى ده‌رببڕێت له به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ته‌ندروستیه‌كانى.
هاوکات، كامه‌ران موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌ڵه‌بجه بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئه‌گه‌رچى كاوه‌ى بریندارى چه‌كى كیمیاوى خۆى خنكاند، به‌ڵام ساڵانه و به به‌رده‌وامى به‌شێك له بریندارانى چه‌كى كیمیاوى به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستیان و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حكومه‌ت بۆ دابینكردنى چاره‌سه‌ر بۆیان، گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌شى كه بۆ چاره‌سه‌رى برینداره‌كان به كۆمه‌ڵێكى زۆر له كێشه و گرفته‌وه كراوه‌ته‌وه، تائێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نەیتوانیوە نه چاره‌سه‌رى کێشەکانی نه‌خۆشخانه‌كه بكات نه چاره‌سه‌رى برینداره‌كان.
سەیری ڤیدۆکە بکە
nrt
به‌روار: 26/07/2020
432 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|