ژنە چالاکڤانێکی کوردی سوید لە تیرۆر ڕزگاری بوو
خاتوو سوهەیلا کەڵهوڕ ژنەچالاکوانی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە دانیشتووی وڵاتی سویدە و ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەو وڵاتەیە ئەم بەیانییە بۆمبی دەستی بۆ ژووری نووستنەکەی فڕێ دراوە بەڵام هەرچەند تووشی زیانی ماڵی بووە، ناوبراو سەلامەتە.
خاتوو سوهەیلا دەڵێ "ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو کەسێک بە زمانی فارسی هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە و پێی وتم کۆماری ئیسلامی ئێران کاری پێتە". پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەیە.
وەرگیراوە.
بهروار: 26/07/2020
1087 جار خوێندراوهتهوه
|