مواسەفاتی پیاوی پیری كوردەوای
* كە لە ماڵ ئەبێ خێرا خێرا سەیری موبەڕیدەكە ئەكات بزانێ ئاوی تیایە
* یان ئەیلولانەی هەیە، یان خانەنشینی زەراعەیە.
* هیچ ئیشی نییە و سەعات شەشی بەیانی لەناو بازاڕە.
* بە زایلۆكایین ئەڵێ دەرمانی تەئخیرەكە.
* لانی كەم جارێك گیراوە
* دەفتەری زەغتی نەبێ هی شەكرەی هەیە.
* پێی ناخۆشە بڵێی ئەپرخێنی.
* یەكێك لە زاواكانی معاون گوبییە.
* هەتا تاقمەكە نەكاتە دەمی جنێوی بۆ نایەت.
* ناوێرێ یەك رۆژ پارەی ئاو و كارەبا دوا بخات.
* حەزی لە چارەی دراوسێ دوكانەكەی نییە.
* شت بە هەرچەندێ بكڕیت ئەڵێ خەڵەتاندوویانیت.
* كە هاتیتە دەرێ گڵۆپی ئاودەستەكە نەكوژێنیتەوە ئەیكات بە رۆژی خۆی.
* قەناعەتی وایە كەس لە شووتی هەڵبژاردندا شان نادات لە شانی.
* رەمەزانان لەگەڵ سێبەری خۆیدا شەڕ ئەكات، كەچی دوایی ئەڵێ ماشەڵڵا مانگێكی خۆش بوو.
* حەتمەن برازایەكی ساختەچی هەیە.
بهروار: 26/07/2020
684 جار خوێندراوهتهوه
|