حەج و کرێکار. 🙏♥

ژن و پیاوێک لەناوەڕاستی شاری تەورێز ئەچن بۆ مەیدانێک کە کرێکارەن لەوێدا ئەوەستن تاکو بچن بۆ کارکردن، پیاوەکە دەڵێت پێویستم بەسێ کرێکار هەیە بەڵام لە بیست هەزار زیاتر پارەتان پێ نادەم

زۆربەی کرێکارەکان دوورئەکەونەوە، بەڵام لەناو ئەو هەموو کرێکارە سێ دانەیان کە زۆر پێویستیان بەم بڕە پارە کەمە هەبوو بەناچاری قبوڵیان کردو لەگەڵی ڕۆیشتن، کاتێک گەیشتن بە ماڵەکە پێشوازییەکەی زۆر باشیان لێکرا

یەکێک لە کرێکارەن ووتی کارەکەمان پێ بڵێن تاکو دەست بکەین بە کار کردن، خاوەن ماڵەکە دەڵێت ئێمە کارێکمان نییە تاکوو ئەنجامی بدەن، تەنها چەند ساتێک چاوەڕێ بکەن تاکو کرێیەکەتان پێبدەم!
دوای چەند دەقەیەک خاوەن ماڵەکە بە شەش ملیۆنەوە دێتە ژورەوە

بە هەر یەکێکیان دوو ملیۆن دەدات و دەڵێت ئەوە پارەی حەجەکەمان بوو کە نەچووین، ئێوە کە بۆ ئەم بڕە پارە کەمە ناچاربوون کار بکەن حەتمەن زۆر پێویستتان پێ بوە، ئەو پارەیە بە ئێوە دەدەین کە بەشکوم خودا لە ئێمەش ڕازی بێت.....
وەرگیراوە
به‌روار:  26/07/2020
871   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   452
کۆی سه‌ردان:   29249857