پەنابەرانی بێ ئیقامە لەبەردەم پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە
ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە پەناخوازانی بێ ئیقامە لەبەردەم پەرلەمانی سوید کۆبوونەوە تاوەکوو دەنگی خۆیان بگەیەننە کۆمیتەی دیاری کردنی سیاسەتی داهاتووی کۆچ لە سوید. بڕیار بوو ئەو کۆمیتەیە ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەی خۆی لەو بارەوە بگرێت، بەڵام بە هۆی کێشە و ملمانێی سیاسیی لە نێو پارتەکانی پەرلەمان لە سەر پرسی کۆچ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەڵوەشایەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 23/07/2020
494 جار خوێندراوهتهوه
|