ئەڵمانیا ڕەگەرنامە لە یەک ملیۆن تورکی ووڵاتەکەی دەسەنێتەوە


شارپرێس:

حکومەتى ئەڵمانیا بڕیاریدا بە سەندنەوەی رەگەزنامەی وڵاتەكەی لە نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتیی بە رەگەز تورك کە لەو وڵاتەدا نیشتەجێن.

 

بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەی "حوڕییەتی توركی" حکومەتى ئەڵمانیا بڕیاریدا بە سەندنەوەی رەگەزنامەی وڵاتەكەی لە نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتیی بە رەگەز تورك کە لەو وڵاتەدا نیشتەجێن، چونکە ئەو هاووڵاتیە توركانە بە دووبارە بەدەستهێنانەوەی رەگەزنامەی توركی بە نهێنی و بەبێ پرسكردن بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا تۆمەتبارن.


ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو توركانە نزیكەی یەك ملیۆن كەسە و بە دووبارە بەدەستهێنانەوەی رەگەزنامەی توركی بە نهێنی، یاسای كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیایان پێشێل كردووە.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەرپرسانى کاروبارى هاوڵاتیان و پەنابەران بەشی زۆری ئەو هاوڵاتییە تورکانەیان ئاگادار کردوەتەوە کە رەگەزنامەی ئەڵمانیان لێ سەندراوەتەوە.

به‌روار:  23/07/2020
969   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1008
کۆی سه‌ردان:   29236379