دهۆکیەکان کێن ؟


لە سلێمانیەوە بەڕێکەوتم
لە هەولێر لای هاوڕێیەکم لامدا
پشوێکمان وەرگرت ،، ووتی بە نیازی کوێن ؟

ووتم ئیشی دائیرەم هەیە ئەبێ بڕۆم بۆ دهۆک .
(ووتی یەع ئەوە کەی شارو مەملەکەتە !! )

ووتم ئیتر ئەوە ئیشە ئەبێ بچم ،، بەڵام بیستوومە خەڵکی دهۆک زۆر باشن .
ووتی نەخێر دووعابکە ئیشەکەت بۆ بکەن !!

ووتی کە گەڕانەوە چاوەڕێت دەکەم بزانم چیت کردووە ؟؟
ووتم باش لەوسەر دەگەڕێمەوە بۆلات ...
ئیتر لە ماڵی هاتینە دەرەوە بە دڵێکی سارد بەڕێ کەوتین بەرەو دهۆک .

دووای نزیکەی ٢ کاتژمێر گەیشتینە دەروازەی شار
لە چێشتخانە لاماندا نانمان خوارد ٢٠ دەقە لە شارەکەوە دووربوو ووتیان ئێوە خەڵکی سلێمانین ؟
ووتم بەڵێ 😡
ووتیان ئێمە خۆشمان دەوێن سەعات چەند مەوعیدی دائیرەتان هەیە ‼

ووتم ١١ ووتیان ئێستا کاتژمێر ٩ یە ئەم دوو سەعاتە لە باخی چێشتخانەکەمان بمێننەوە ئێمەش حەزەکەین خزمەتان بکەین .
ووتیان ئێوە خەڵی سلێمانین ئەتانخەینە سەرچاومان خاوەنی چێشتخانەکەو شاگردەکان پەیتا پەیتا ئاوو چاو میوەی زیادەیان بۆ ئەهێناین !!

ئیتر دوای خواحافیزی بەڕێ کەوتین بەرەو سەنتەری شار ،، بەڵام خەریک بوو بۆچوونم بگۆڕێ لەبەر ئەو هەموو ڕێزەی لە چێشتخانەکە لێمان گیرا ....... هتد

لەناوشار بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشەکەم چەند تەکسێکم گرت ووتیان سوێند بەخوا پارە وەرناگرین تۆ لە سلێمانیەوە هاتووی !!
کە بە زۆر پارەم بۆ دانان .
زۆرینەیان دەیان ووت ئێمە شانازیتان پێوە دەکەین ئێوە برای ئێمەن ئێمەی کورد یەکین .

ئەمە وای کرد بۆچونم زۆر بگۆڕێ لەسەر ئەو هەموو خۆشەویستیەی بەرامبەر ئێمە هەیانە ....... هتد

لە ناو ئەو دائیرەیەی کە ئیشمان هەبوو ئۆتۆماتیکی کارەکەیان بە خێرایی بۆ ڕاپەڕاندین ووتیان ئێوە لە سلێمانیەوە هاتوون ئێمە خۆشمان دەوێن !!

ئیتر گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە بەڕاستی ئێمە ١٨٠ پلە لەم شارەو لەم خەڵکە بەهەڵە تێگەیشتووین ..... هتد

کە ئیشمان تەواوکرد نیوەڕۆیێکی گەرم بوو ئافرەتێکی ڕەش پۆشی بە هەیبەت هاتە لامان و ووتی ئێوە خەڵکی سلێمانین ؟؟
ووتمان بەڵێ ووتی حەزەکەم تەعاروفتان لەگەڵ بکەم وەئەگەر ئیشەکەتان تەواو کرد چاوەڕێتان دەکەم ئەڕۆین بۆ ماڵەوە چێشت و نان بخۆن ئیسراحەت بکەن ئەوسا بگەڕێنەوە !!
زۆر سوپاسمان کرد کە ئێمە ئیشمان هەیە ئەبێ بە زوویی بگەڕێینەوە ..
داوای لێ بوردنم کرد کە ناتوانین .
بەڵام هیچ قسەیێک نەچوو بە گوێیدا سوێندی خوارد کە ئەبێ بڕۆینە ماڵیان !!
بەبەرچاومانەوە تێلی بۆ هاوسەرەکەی کرد و بە کچەکانی ووت خواردنێکی باش ئامادە بکەن میوانێکی ئازیزیمان هەیە کە خەڵکی سلێمانین .
دەسەڵات نەما ئەو ڕێزەی لەو خانەوادەیە لێمان گیرا زۆر دەگمەن بوو .. گەورەو بچووک لەبەر دەممان وەستابوون و خزمەتی ئێمەیان دەکرد !!
ڕۆژ ڕۆیی شەو داهات دووای تەکلیفێکی زۆر ئینجا دهۆکیەکان ڕێگایان دا بڕۆین .

کە ئیتر بۆم دەرکەوت دهۆکیەکان بەڕاستی مایەی ڕێزو خۆشەویستین وە پێویستە ئەم پەیامە بگاتە هەموو کوردانی دوونیا ..... هتد

کاتێ گەیشتمەوە هەولێر نەوەستام وە نەمویست بچمەوە لای هاوڕێکەم لەبەر ئەوەی هاوڕێ و خەڵکی باشترم ناسی .

بۆیە دایمە حەزەکەم خزمەتی دهۆکیەکان بکەم لە هەر شوێنێکی دوونیابێ چونکە من زۆر قەرزاری ڕێزو میوانداری ئەوانم .

وە خۆزگە ڕاگەیاندنکارەکان دەیان توانی پەردە لەسەر ئەم ڕاستیانە هەڵبدنەوە .. وە ئەو یەکگرتن و تەباییە دەبوو بە نەریت لە ناو هەموو خەڵکی کوردستان .. کە ئەمەیان پێم وابێ هیچ پەیوەندی بە حیزبەوە نیە .

سەربەست ساڵەیی/ ئەڵمانیا
٢٠٢٠/٧/٩
به‌روار:  10/07/2020
722   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   485
کۆی سه‌ردان:   29232787