گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژا-ستاری بڵاوکردەوە، کە تێیدا تانکێکی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەواوی تێکدەشکێنرێت.
ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، دەربارەی ئەنجامەکەی، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاری خستووەتەڕوو.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، هێزەکانمان ٢ی مانگی ڕابردوو لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا، لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار، لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ تانکێکی سوپایان لە ناو قەرەقۆڵی زەیتی' کردە ئامانج و لە ئەنجامدا تانکەکە تێکشکێرا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.