سوید دەبێ ساڵانە لە نێوان (7000 تا 14000) پەنابەر وەربگرێت
هەشت پارتی ناو پەرلەمانی سوید کۆمیتەیەکیان پێکهێناوە تا لەسەرچۆنێتی سیاسەتی داهاتووی سوید لەهەمبەر کۆچبەران پێک بین. پارتی سویدییە دێموکڕاتەکان ناخوازن هیچ پەناخوازێک لە داهاتوو دا بێتە سوید، مۆدێڕاتەکان و مەسیحیە دێموکڕاتەکان دەڵێن دەبێ ساڵی ٧٠٠٠ پەناخواز بێتە سوید. سۆسیال دێموکڕاتەکان دەڵێن دەبێ ڕێگە بە ١٤٠٠٠ پەناخواز بدرێت. پارتی ژینگە و پاتی چەپ خوازیاری دڵفراوانین زۆرین لەمەسەلەی کۆچبەران دا. هەڵوێستی لیبڕاڵەکانیش ئەمڕۆ ڕوون بۆوە. ئەوان دەڵێن نابێ سنووری بۆ هاتنی پەناخوازان دیاری بکرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/07/2020
683   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   616
کۆی سه‌ردان:   29250688