لەناوچە سنوورییەکانی زاخۆ ئاڵای ئێراق هەڵکرا

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ، یەکی تەمموزی ٢٠٢٠، هێزە عێراقییەکان گەشتوونەتە ناوچە سنورییەکانی زاخۆ و لە سەر شاخەکانی دێرێ و شەهبانیێ ئاڵای عێراقیان هەڵکردووە.

ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە زاخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو هێزە لە هەریەک لە چیایی دێرێ و شەهبانیێ لە سنورى ناحیەی باتیفان جێگیرکران و ئاڵاى عێراقیان هەڵکردووە، دەشڵێت، ئەو ناوچانەى هێزەکەى تێدا جێگیرکراوە خاڵییە لە سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکەیە.

ئاماژەى بەوەشکرد، هۆکارى هاتنى ئەو هێزە بە ئامانجى ئەوەیە شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە بۆ ناوچەکە نەگواسترێتەوە و ناکۆکى ئەوان نەبێتە هۆى ئەوەى زەرە و زیانى زیاتر بە هاوڵاتیانى ئەو سنورە بگات.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، پێش چەند ڕۆژێک شاندێکى سەربازى عێراق بە سەرۆکایەتى حامد عەبدوڵا فەرماندەى گشتى هێزەکانى پاراستنى سنورى عێراق سەردانى چەند ناوچەیەکى کرد لە قەزاى زاخۆ و ژمارەیەک کۆبونەوەى لەگەڵ چەند لایەنێکى پەیوەندیدار ئەنجامدا و تێدا گفتوگۆلەبارەى هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەرناوچەکانى هەرێم کرا.
ئێن ئاڕتی

به‌روار:  01/07/2020
611   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   381
کۆی سه‌ردان:   29248917