واز لە دوو ڕوویی بێنن

_ تەماشاکەن خەڵکینە، ئێمە داوامان کردوە موچەی موچەخۆران بخرێتەسەر بەغدا، لەبەرامبەردا تۆمەتبارمان دەکەن بە خیانەت و خۆفرۆشی.
_ بەڵام خۆیان دووساڵە لە بەغدا دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی موچەی شەهیدو زیندانی سیاسی بخەنەسەر بەغدا. (بەندە بەتەواوی پاڵپشتیان بوم).
_ سەیرکەن، ئەگەر موچەی ئەو شەهیدو زیندانیە سیاسییانەی کە لەپێناو خاکی کوردستان و دژی دیکتاتۆریەتی عیراق جەنگاون، بخرێتەسەر بەغدا کوردایەتیە، بەڵام موچەی فەرمانبەرێکی ئاسایی بڕواتەسەر بەغدا خیانەتە!!
_ موچەی سەرکردەکان لەبەغدا بێت، کوردایەتی دەرەجە یەکە! بەڵام بنکردەکان دەبێ هەر باسی نەکەن چونکە قەوارەکە فت دەبێ!
_ ئاه لە دوڕووییتان! ئاه لە چاوقایمیتان!
هیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە، دڵنیابن هەر دەبێ موچەکانتان بخرێتەسەر بەغدا، هەموتان (فەرمانبەر، مەدەنی، سەربازی، شەهیدو زیندانی سیاسی، چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشین). 
تکایە گوێ لە پێشنیاری ئەوانە مەگرن کە هەرچی بەڵاو نەهامەتیە بەسەر خەڵکدا هێنایان و ئێستاش ئاگایان لێ نیە چی باسە و لەماڵەوە، نەک لە مەیدانی ئیش، بە مۆبایلێکەوە خەریکی ریزکردنی قسەی سواوو عاتیفی بێچارەسەرن! بەڕاستی ئەمانە هەمو شێوازەکانی مونافقییان تێپەڕاندوە.

د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق
به‌روار:  01/07/2020
553   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   344
کۆی سه‌ردان:   29232402