چۆن ئەزانی؟
–چۆن ئەزانی باوکت و دایکت بەینیان باش بووە؟
+چونکە ئێستا کەم کەم دێنە فەیسبووک
**
–چۆنت زانی کۆبوونەوەکە ھیچی لێ سەوز نابێ؟
+چونکە زەردەکەی تیا نەبوو
**
–چۆن ئەزانی دایکت کۆرۆنای گرتووە؟
+چونکە زوو زوو براژنم ماچ ئەکات
**
–چۆنت زانی گۆڕانە؟
+چونکە زۆر دیفاع لە پارتی ئەکات
**
–چۆن ئەزانی زۆری خۆش ئەوێی؟
+چونکە لەبەر چاوی ئەودا گوێ لە گۆرانیی گەعدە ئەگرم تووڕە نابێ
**
–چۆن ئەزانی نێرە؟
+چونکە حکومەت ئەیدۆشێ
**
–چۆن ئەزانی نایکەن؟
+چونکە خێری میللەتی تیایە
**
–چۆن ئەزانی ماستەکەیان ماستی مەڕ نییە؟
+چونکە تەنیا ھەر شەش قازیان ھەیە
**
–چۆنت زانی دکتۆرێکی باشە؟
+چونکە فەحسی بۆ نەنووسیم
**
–چۆن ئەزانی کەس دەستی بۆ نابات؟
+چونکە خستوومەتە ناو داواکارییەکانی خەڵکی سلێمانییەوە
**
–چۆن ئەزانی کەسوکارەکەی ئینسانی باشن
+چونکە قسەی لەگەڵ کەسیاندا نییە
**
–چۆن ئەزانی وەزعەکە باش ئەبێ
+چونکە ھچ شتێک لەمە خراپتر نییە
دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
بهروار: 30/06/2020
658 جار خوێندراوهتهوه
|