ئێران بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ تره‌مپ ده‌ركرد

لوقمان غه‌فوور

رۆژی 29ی حوزه‌یران، ئێران به‌ره‌سمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركرد به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێكه‌ له‌و 36 كه‌سه‌ی كه‌ دادگای ئیران بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه‌ به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ رۆژی 3 كانوونی دووه‌می 2020، به‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز كه‌ له‌سه‌ر زاری داواكاری گشتی له‌ تاران وه‌ریگرتووه‌ تره‌مپ له‌ لوتكه‌ی لیستی ئه‌و 36 كه‌سه‌دایه‌.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ئێران به‌نیازه‌ له‌ دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دادگایكردنه‌ ده‌ست پێبكات. هه‌ربۆیه‌ ئێران له‌رێگه‌ی ئینته‌رپۆله‌وه‌ داوای سوری پێشكه‌شكردووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 36 كه‌سه‌ كه‌ تێوه‌گلاون به‌ كوشتی له‌كاتێكدا وێرای ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێك له‌ئارادا نییه‌ ئینته‌رپۆل ئه‌و داوایه‌ وه‌رگرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئینته‌رپۆل به‌ سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كمان بۆ داوایه‌كی وه‌ها نییه‌.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ق له‌ یاسای رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌ ده‌ستوه‌ردات یان چالاكی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر كرده‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی ئاینی و سیاسی و عه‌سكه‌ریی و ره‌گه‌زییه‌وه‌ هه‌بێت".

برایان هوك نوێنه‌ری گشتی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه‌ بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌، وتی: "ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. له‌وه‌ ده‌چێت سه‌ركرده‌ ئیرانییه‌كان گێل بن".

قاسم سوله‌یمانی به‌هۆی بۆردومانێكی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكا به‌ بڕیاری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌ رۆژی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه‌دا، كوژران. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ ئێران، بوو.

به‌پێی قسه‌ی لێپرسراوانی ئێران، ئێران تا ئێستا ناتوانێت شوێنی سوله‌یمانی پڕكاته‌وه‌ و ئیداره‌ی تره‌مپ-یش پێیوایه‌ سوله‌یمانی یه‌كێك بووه‌ له‌ بێبه‌زه‌یی ترین كه‌سه‌كانی ئێران و به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی سه‌دان ئه‌مریكی و كه‌سی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. وێرای ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ستوه‌رده‌داته‌ كاروباری عیراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.
به‌روار:  30/06/2020
139   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
• دەستگەی کۆچ داوای یەک ملیارد کۆرۆن قەرەبووی ئەو خانووانەی لێ دەکرێت کە بەکرێ بۆ پەنابەرانی گرتبوو. • خانووەکان لە سەرەتاوە خۆیان کۆن و بێخزمەت بوون، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا ٤ درێژه‌ ...
ساڵی داهاتوو مۆزەخانەیەک لە ستۆکهۆڵم بۆ یادی کۆکوژی جولەکەکان دەکرێتەوە. کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە بۆ ئەزموونی گەلانی دیکە و زیندووڕاگرتنی ئەو مێژووە گرنگە، بەڕای سەڵاح کەرکوکی چ درێژه‌ ...
• ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتار ڕەخنە ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی سوید دەکات و دەڵێت "هەوڵە دیبلۆماسییەکانی سوید بۆ ئازادکردنی هاوڵاتییە دەستگیرکراوە سوییدکان لە ئێران بێکاریگەریین درێژه‌ ...
• لە باخچەی ئاژەڵانی بۆرۆس لە سوید کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەو هۆەیەشەوە کۆتایی بە ژیانی پڵنگێک هێنراوە و پڵنگێکی ترو دوو شێریش نیشانەی سوکی کۆڤید ١٩یان لێ دەرکەتووە. • لەم درێژه‌ ...
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بێسەروشوێن بوونیان، تەرمی پێنج کۆڵبەر لەسەر سنوری نێوان رۆژهەڵات و باکوری کوردستان دۆزرانەوە. سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە درێژه‌ ...
پێگەی "هۆڵیود ریپۆرتەر"، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، هیلاری كلینتۆن، وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریكاو چێڵسی كچی، كاردەكەن لەسەر بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنی لەبارەی بەرخۆدان درێژه‌ ...
K24 - هه‌ولێر: ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره‌ شاره‌زای نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌ لایه‌ن "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی درێژه‌ ...
• لە ٦٦ تاوانی کوشتن لە ستۆکهۆڵم تەنها ١٢یان بکەرانیان بە سزا گەیەنراون. • ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاوڵاتی بە دەوڵەت و یاسا بەڕای شارەزایانی بواری تاوانکاری. • درێژه‌ ...
ئەلەو – تکایە خوێنم ون مەکەن. + خەمت نەبێ بەصاقە، ھەمووی لە کۆمپیوتەرا تەسجیل کراوە، کێی جەنابت؟ – چوارسەد ملیارەکە. + ئۆی داماو، کوێت داواکردووە؟ – داواکاریی گشتی نییە؟ + درێژه‌ ...
(سبەى): دۆسیەى سوریا، هاوشان لەگەڵ دۆسیەى ئەتۆمیی ئێران یەکێکە لە ئاڵۆزترین دۆسیە بەجێماوەکانى ترەمپ بۆ ئیدارەى نوێى ئەمەریکا، بە شێک لە شیکەرەوانى سیاسى لەوباوەڕەدان، ئیدارەدانى درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   280
کۆی سه‌ردان:   22087637