3 لاوی ژینگە پارێزی ڕۆژهەڵات گیانیان لە دەستداوە
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سێ چالاکوانی ژینگەپارێز لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی پاوە، بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ڕووداوەکە بە شێوەیەک بووە، کە چالاکوانانی ژینگەپارێز لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەڕەخێل ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، سێ چالاکوانی ژینگەپارێز لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان بەرپرسی پەیوەندییەکانی رێکخراوی ژیوای پاوە بوو، هاوکات، دوو چالاکوانی دیکەش بریندار بوون.

چەند رۆژێکە، ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە و جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە، بە وتەی بەرپرسانیش بەهۆی ئاگرەکانەوە بە سەدان هێکتار لە دارستانەکان سووتاون و ژینگەپارێزانیش بە شێوەی خۆبەخشانە و بۆ پاراستنی ژینگە، رووبەڕووی ئاگرەکان دەبنەوە.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  29/06/2020
389   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   418
کۆی سه‌ردان:   29233300