# بۆچی بەخشینی خوێن گرنگە؟


ئەم پرسیار و وەڵامانە لە سایتی خاچی سوری هۆلەندی دا نوسراوە. منیش پێم باش بو وەک بەخشینی زانیاری بۆ ئێوە بیکەم بە کوردی.

چونکە تۆ یارمەتی مرۆڤەکان ئەدەیت
! رۆژانە سەدان کەس پێویستیان بە خوێن، پلاسما یان خەپلەکانیخوێن هەیە. بۆ نمونە دوای ڕوداوێک، یان لە مناڵ بوندا، یان لەکاتی نەشتەرگەریدا. یان بەهۆی نەخۆشییەکەوە.
هەندێک جار کۆرپەلە لەسکی دایکی دا پێویستی بەخوێن ئەبێ. لە 70٪ ی خەڵک رۆژێک لە ڕۆژان پێویستی بە خوێن ئەبێ. بەڵام لە 3٪ ی خەڵک خوێن ئەبەخشن!
تائێستا ئەلتەرنایڤ بۆ خوێن نیە. بۆیە زۆر گرنگە خوێن ببەخشین.
# ئەتوانم خوێن یان پلاسما ببەخشم؟
تۆ لە ١٨ ساڵ یان گەورەتری و تەندروستیت باشە؟ ئەوە زۆر باشە و تۆ ئەتوانی هەتا دوای تەمەنی ٦٥ ساڵیش خوێن بەبخشی.

# ئایە گروپی خوێنەکەی من گرنگە؟
بەڵێ، هەمو جۆرە گروپێک لە خوێن پێویستە. لەوانەیە بزانی کە ناتوانی خوێن بەهەمو جۆرە گروپێک ببەخشی یان وەربگری. زۆر گرنکە لەبانی خوێن دا خوێنی پێویست هەبێ. وتۆ بە بەخشینی خوێن ئەتوانی ژیانی کەسانی تر لە مردن رزگار بکەی.ئەمە ڕاستیەکی نەگۆڕە.

# ئایا ئەبێ ئەوانەی خوێن ئەبەخشن، ئارەزومەندانە بێ؟

بەڵێ، ئەوانەی کە ئارەزومەندانە خوێن ئەبەخشن، لە گرنگی یارمەتی دانی مرۆڤەکان تێ ئەگەن لە کاتی تەنگانەو پێویستدا.

# جەند جار ئەتوانم خوێن، پلاسما یان خەپلەخوێن ببەخشم؟

خوێن:
لە ساڵێک دا تەنها ٤ جار ئەتوانی خوێن ببەخشی. لەدوای هەر خوێن بەخشینێک ئەبێ لانیکەم دوو مانگ چاوەڕێ بکەیت، ئینجا ئەتوانی جارێکی تر خوێن بدەیت.

پلاسما:
ئەتوانی هەر دوو هەفتە جارێک پلاسما ببەخشی. لەساڵیک دا 24-26 جار و هەر جارێک 650 بۆ 600 ملیلیتر.

خەپلەخوێن:
ئەتوانی هەردوو هەفتە جارێک بیبەخشی ولە ساڵیک دا ئەوپەڕی ٢٤ جار.

# ئەتوانم بڕی چەند خوێن بدەم؟
ئەتوانی هەر جارێک 450 یان 470 ملیلیتر بدەیت (ئەمەش پەیوەندی بە دریژی،کێش وڕەگەز). پیاو خوێن ی لە ژن زیاترە. پیاو لە ساڵیک ئەوپەڕی (maximum ) پێنج 5 جار خوێن بدات، ژنان ٣ جار لە ساڵیک دا.
===============================

تێبینی: ئەمە کەسە هۆلەندیە و ناوی (Floris Langendam)ە تەمەنی 70 سالە و وەک خۆی لەسەر تەلەفزیۆنی هۆلەندی وتی، ئالودە بوە بە بەخشینی پلاسما وەک کاریکی ئینسانی. هەتا سالی 2018 شەش سەد (٦٠٠)جار پلاسمای بەخشیوە. ئەو جیهازەی ئەیبینی پلاسما کە لە خوینەکە جیائەکاتە وە، باقی خوینەکە ئەکاتەوە ناولەشی، واتە بەتەنها پلاسماکە ئەبەخشی نەک خرۆکە سورەکان و خەپلەکانی خوین.
خالید ڕەزا
به‌روار:  24/06/2020
431   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   417
کۆی سه‌ردان:   29228118