لە ئاژاوه‌كه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا عیراقیشی تێدایه
له‌شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌چی به‌تۆمه‌تی دزی و تاڵانكردنی ماركێت و په‌لاماردانی پۆلیس ده‌ستگیركران له‌ناویاندا عیراقی تێدایه.
هه‌ریه‌ك له ڤالته‌ر شتاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدرالی و ئه‌نگێلامێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو هۆرست زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆی فیدرالی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ئاژاوه گێڕیه‌یان كرد‌و داواشیانكرد تاوانابران له‌به‌رده‌م یاسادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌توندی سزای تاوانباران بدرێت.
داواكاری گشتی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی2020 ئاشكرایكرد به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازاردانی جه‌سته‌یی و دزی وتاڵانكردن وپه‌لاماردانی هێزه‌كانی پۆلیس ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16 و 33 ساڵیدایه‌و جگه له‌ئه‌ڵمان كه‌سانی تری هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وكرواتی و پورتوگالی تێدایه، ڕۆژنامه‌ی "بیلد" له‌زمانی داواكاری گشتیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه 16كه‌س له‌و گومانلێكراوانه كه‌له‌سه‌ره‌تای ئاژاوه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه له شتوتگارد ده‌ستگیركران ئازادكران و له‌كۆی 9كه‌سی تریشیان 8 كه‌س به‌تۆمه‌تی كاری تێكده‌رانه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌مڕۆ سێشممه فه‌رمانی ڕاگرتن‌و هێشتنه‌وه‌یان له‌زیندان بۆده‌رچوو.
ڕۆژنامه‌ی"شتوتگارته‌ناخریشتن"نوسیویه‌تی یه‌كێك له‌وتۆمه‌تبارانه 16 ساڵه‌و هه‌وڵی تاوانی كوشتنی به‌هه‌ڵه‌و به‌ئه‌نقه‌ستی داوه‌و وه‌ك خۆشی دانی پێداناوه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو خوێندكارێكی له‌كاتی ئاژاوه‌گێڕیه‌كه‌دا داوه به‌زه‌ویداو ئازاری جه‌سته‌یی داوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی شتوتگارت ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌نته‌ری ئه‌و شاره ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌چی ده‌ستیانكردووه به‌شكاندنی دوكان و تاڵانكردنی ماركێت وشكاندنی شوشه‌ی ئۆتۆمۆبێلی پۆلیس،پۆلیسی شاره‌كه به‌شداربوانی ئه‌و ئاژاوه‌یه به 400 بۆ500 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌و عیراقیانه‌ی ئه‌ماژه‌یان پێدراوه هیچ یه‌كێك له‌و ڕۆژنامانه ڕونیان نه‌كردۆته‌وه سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن ئه‌وه‌نه‌بێت له‌ناو گیراوه‌كاندا عیراقی تێدایه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
به‌روار: 23/06/2020
524 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|