عەلی مەردان : محەمەد قوبانچی بە منی دەگووت ئوستاز و کەچی کورد ڕێزی نەگرتم
له ساڵی (1979) هونه‌رمه‌ند (ناسری ڕه‌زازی) له گه‌ڵ خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند(مه‌رزیه خانم)ماوه‌ی چه‌ند مانگێک میوانی ماڵی ئێمه بوون له سلێمانی ، زۆر حه‌زی ده‌کرد سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی کورد بکات و ووێنه‌یان له گه‌ڵدا بگرێت ، توانیم ئه‌و ئاواته‌ی بهێنمه‌دی و زوربه‌ی ناوداره‌کانی سلێمانیم پێ ناساند‌و وێنه‌ی له گه‌ڵدا گرتن!
زۆر سه‌سام بوو به مامۆستا(عه‌لی مه‌ردان)ی نه‌مره‌وه که له به‌غداد ده‌ژیا به‌ڵام کاک ناسر بۆی نه‌بوو له سلێمانی ده‌ربچێت و به تایبه‌ت بۆ به‌غداد به هه‌رحاڵ کورتی بکه‌مه‌وه به هۆی (شێخ ئه‌مینی)برای شێخ عوسمانی بیاره‌وه که ئه‌و‌سا له به‌غداد په‌ناهه‌نده بوون توانیمان به ترس وله‌رزه‌وه بچین بۆ به‌غداد!
دواتر له به‌غداد به هۆی پرسیارکردنمان له کوڕه‌کانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردانه‌وه، چووین بۆ ماڵی مامۆستای گه‌وره‌مان که له خانویه‌کی بچکولانه‌ی گه‌ره‌کی ئیسکانی ڕۆژئاوای به‌غدادا ئه‌ژیا به ته‌نها خۆیی و خێزانه‌که‌ی له ماڵ بوون نزیکی نیوه‌ڕۆیه‌کی دڕه‌نگ بوو ماڵه‌که‌ی زۆر هه‌ژارانه بوو له ژووره بچۆله‌که‌ی میوانه‌که‌یان دانیشتین ، داخه‌که‌م گوێی قورس بوو بوو بیره‌وه‌ریشی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆیشت، ناسری ڕه‌زازیم پێ ناساند به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌ناسی ڕه‌نگه به هۆی پیریه‌وه بووبێت!
به ته‌سجیلێکی بچۆلانه مه‌قامێکی کاکه ناسرم بۆ لێدا پرسیم مامۆستا ده‌نگی چۆنه؟! فه‌رموی ئه‌گه‌ر زیاتر هه‌وڵبدات ده‌نگی باشه!
داواتر له‌پر داچڵه‌کی و به قورگێکی پڕ له گریانه‌وه فه‌رموی: (محمه‌د قوبانچی) هه‌موو جارێک به‌منی ده‌گوت تۆ (أستاذي) منیت که‌چی ئه‌و له‌لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌بیه‌وه ڕێزی باشترین مه‌قامبێژی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه به‌ڵام من چونکه کوردم که‌س له‌من ناپرسێته‌وه‌و ئه‌وه حاڵمه)لێره‌دا دایه پڕمه‌ی گریان و ێێمه‌یشی زۆر دڵته‌نگکرد دواتر فه‌رمووی ( حه‌سه‌ن زیره‌ک بلیمه‌ت بوو خوا ئه‌وانه بگرێت که وایان له حه‌سه‌نکرد) پرسیارم لێکرد کێ و چی له حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر کراوه؟! به‌ڵام دیاربوو که ماندوو بوو وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرته‌وه !
ئیتر چووینه هه‌یوانه بچکۆله‌که‌ی و له گه‌ڵ شۆفێره‌که‌مان که ناوی (حاجی به‌کر) بوو چه‌ند وێنه‌یه‌کمان گرت و به‌ماچکردنێکی حه‌سره‌ته‌وه ماڵئاوایمان لێکرد !
له سه‌ر داوای مامۆستا‌و هاوڕێی به‌ڕێزم (قه‌یس قه‌ره‌داغی) ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی هونه‌رمه‌ند ناسڕی ڕه‌زازی و مامۆستای گه‌وره‌ی مه‌قاماتی کوردی (عه‌لی مه‌ردانم پێشکه‌ش کردن هیوادارم به‌دڵتان بێت).
سالار قەراخی
به‌روار: 21/06/2020
932 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|