چیرۆکی شەوکەتی دەلاک و سەدام حسێن

شەوکەتی دەلاک یەکێکە لە دەلاکە ناسراوەکانی سلێمانی ،دوکانەکەی لە کانێسکان بوو،
گێڕایەوە و ووتی:
سەرەتای هەشتاکان ڕۆژێک لە دوکانەکەم کارم دەکرد، دوو گەنج بەردەوام چاودێریان دەکردم ڕاستەیەکەی منیش ترسام ، وتم نەوەک و ئەمن و ئیستیخبارات بن و بمکوژن. ووتی: لەتاوا دوکانم بەسەر شاگردەکەما بەجێ هێشت و ڕۆشتم ، ئەوانیش شوێنم کەوتن ،
وتیان زەحمەت نەبێت ئیشمان پێتە ؟
منیش چارم نەما وتم فەرموو، وتیان ئێمە لە قەسری جمهوریەوە هاتوین سید الرئیس داوای تۆ و مامۆستا مەدحەتی کەبابچی کردووە ، دەبێت بێیت لەگەڵمان بۆ بەغداد ،
وتی خۆم ئامادە کردوو لەگەڵیان ڕۆشتم بۆ بەغداد لەوێ بردیانم بۆ قەصری جمهوری ، دوای ئەوەی ڕێنمونیان کردم کەچی بکەم و چۆن ڕەفتار بکەم لای سەدام حسێن !
ئەوەبوو چومە ژورەوە بۆ لای سەدام حسێن زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی کردم و تەوقەی لەگەڵ کردم وتی دەمناسیت ؟
وتم قوربان کێ هەیە جەنابت نەناسێت ؟
وتی منیش تۆ دەناسمەوە .تۆ ئەو دەلاکە بویت کاتێک من لەسەرەتای شەستەکان سجن بووم تۆ سەرت بۆ چاک دەکردم و پارەت لێ نەدەساندم !
کاتێک دەهاتم بۆ دوکانەکەت بە بەلاش سەرت بۆ چاک دەکردم !چونکە پارەم پێنەبوو ئێستا دەمەوێت پاداشتت بدەمەوە
وتم قوربان پێویست ناکات بینینی جەنابت هەموو شتێکە .وتی ئەی کوا مامۆستا مەدحەتی کەبابچی؟
وتم مردووە خوا لێی خۆش بێت
لەڕاستیا نەمردبوو کاتێک تەلەفۆنم بۆ کرد و تێم گەیاند ترسا
وتی پێی بڵێ مردووە ..
وتی زۆر بەداخەوەم ئەویش چاکەی زۆری بەسەرمەوە هەیە
کاتێ لە کانێسکان بووم لای ئەو کەبابم دەخوارد دەیزانی غەریبم پارەی لێ نەدەستاندم .
دوای ئەو گفتوگۆیە بانگی پاسەوانەکەی کرد ووتی:
سوپەرێکی ئاخر مۆدێل بدەن بەو پیاوە لەگەڵ دە هەزار دیناری سویسری !
وە دەهەزار دیناری تری بدەنێ ،پێی وتم ئەو دە هەزارە بدەن بە خێزانی مامۆستا مەدحەت و سڵاوی منیان پێ بگەینە .
وتی هەر شتێکت هەبوو من لەخزمەتتام
ئیتر خوا حافیزیم لێ کردوو هاتمەوە بۆ سلێمانی !
ساڵی 1998دیسانەوە سەدام ناردیەوە بەشوێنما ئەمجارە 25هەزاری تری دامێ لەگەڵ ئاخر مۆدێل سەیارەی ئەوکاتە !
هەمان مەبلەخی دامێ بیدەم بە خێزانی مامۆستا مەدحەت
بێ ئەوەی داوام لێبکات کار بکەم بۆ بەعس وتی تەنها حەزم کرد پاداشتتان بدەمەوە چونکە کاتێ یارمەتی منتان داوە کە پارەم پێنەبووە .
وەرگیراوە
به‌روار:  20/06/2020
917   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   952
کۆی سه‌ردان:   29258838