چۆن ئەزانی لای کێ موھیمیت؟
دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
* لای سایەق تەکسی: تەبریدەکەت بۆ دائەگیرسێنێ.
* لای ژن: نیوەشەویش بڕۆیتەوە چێشتەکەت بۆ گەرم ئەکاتەوە.
* لای پارتی: دێن بۆ تەعزێکەی پوورت.
* لای یەکێتی: وەنەوشەکەت بۆ ئەکات بە درع.
* لای مەلا عەلی: میزی حوشتری سپێشەڵت بۆ ئەنێرێ.
* لای کەبابچی: شاگردێک ئەنێرێ نانی گەرمت بۆ بھێنێت.
* لای دکتۆر: لە عیادەش بێ جوابی تەلەفۆنەکەت ئەداتەوە.
* لای مناڵ: کە کارەبا ئەبڕێ دێتە باوەشی تۆ.
* لای گۆڕان: ژوورێکی تایبەتت بۆ دروست ئەکات.
* لای دراوسێ: فەرعێک لە ئاوی بیرەکەییت بۆ رائەکێشێ.
* لای مەلا عەلی قەراخی: ئایەتەلکورسییەکت لە سەر پێستی ئاسک بە دیاری بۆ ئەھێنێ.
* لای مێردەکەت: رۆژی عید میلادی دایکتی لەبەرە.
* لای مامۆستا: شەو بە ڤایبەر پرسیارەکانی ئیمتیحانت بۆ ئەنێرێ.
* لای وەزیر: خۆی داواکارییەکەت دەبات بۆ سەرۆک وەزیران.
* لای ھۆڵی تەوار: لەڕیزی دووەمدا جێگەیەکت بۆ حیجز دەکات.
* لای سەرۆکی پەڕلەمان: لەبەرخاتری تۆ ناچێ بۆ دەوام.
کوردستانی نوێ
بهروار: 05/06/2020
364 جار خوێندراوهتهوه
|